Toyota

تۆیۆتا عێراق بە کردنەوەی وێستگەی تازە خزمەتگوزاری نزیکتر و خێراتر فەراهەم دەکات

17 تشرینی دووەم 2024
تۆڕی تۆیۆتا

عێراق، بەغداد و هەولێر - تیشرینی دووەمی 2024

تۆیۆتا عێراق سێ وێستگەی خزمەتگوزاری نوێی لە شارەکانی بەغدا و هەولێر کردەوە، لە چوارچێوەی فراوانکردنی تۆڕی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی خێراتر و نزیکتر بۆ کڕیارەکانی. وێستگەکانیش بریتی بوون لە وێستگەی بریکاری کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق جیهان مۆتۆرز لە هەولێر – کورانی عەنکاوە لە 17ی تشرینی دووەمی 2024، و دوو وێستگەی کۆمپانیای ساس بۆ بازرگانی و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلەکان لە هەولێر – ڕێگای مەسیف لە 3ی کانونی یەکەمی 2024، و بەغدا – غەزالیە (ئەبو غوڕەیب) لە 10ی کانونی یەکەمی 2024.

ئەم دەستپێشخەرییە نوێنەرایەتی پابەندبوونی تۆیۆتا عێراق دەکات بۆ نزیککردنەوەی خزمەتگوزارییە ڕێپێدراوەکان بۆ کڕیاران لە هەموو شوێنێک، هاوشان لەگەڵ دروشمی پڕۆژەی وێستگە خزمەتگوزارییەکان، "لە هەر شوێنێک بیت، ئێمە نزیکترینین". لەژێر چەمکی "باشترین لە شاردا"، تۆیۆتا بەردەوامە لە فراوانکردنی تۆڕی ناوەندە خزمەتگوزارییە ڕێپێدراوەکانی بۆ ئەوەی زۆرترین ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە، لەگەڵ گرنگیدان بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی تەواو کە ئاوات و خواستەکانی کڕیاران دابین بکات. ئەم فراوانکردنە تەنها بە زیادکردنی ژمارەی وێستگەکان سنووردار نابێت، بەڵکو ئامانجی چاندنی بەهایی کوالێتی و داهێنانە لە هەر ناوەندێکی خزمەتگوزاریدا، لەگەڵ بەرزکردنەوەی ڕەزامەندی کڕیار و بەهێزکردنی متمانە بە براندەکە.

بەڕێز یۆسی تەوارە، بەرپرسی سەرەکی گەشەپێدانی بازرگانی لە کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق، وتی، "دیدگاکەمان بۆ وێستگە خزمەتگوزارییەکان لە خواستی ئێمەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ نزیکبوونەوەیەکی زیاتر لە کڕیارەکانمان وەک لە جاران. لە پاڵ چەمکی 'باشترین لە هەموو شارێکدا'، هەوڵدەدەین خزمەتگوزارییە بڕوانامەدار و کوالێتییە بەرزەکانی تۆیۆتا لە سەرانسەری عێراقدا بەردەست بکەین، وە 'نبض تويوتا' لە هەموو شوێنێک بڵاوبکەینەوە. پلانەکەمان بە باشی بەردەوامە بۆ ئەوەی بیگەینە دڵی هەموو شارێک."

مەراسیمی کردنەوەکە بریتی بوو لە بڕینی شریت و گەشتێک بە وێستگە نوێیەکان، کە بە بەرزترین ستانداردی نێودەوڵەتی ئامادەکراون و بڕوانامەی تۆیۆتایان هەیە وەک وێستگەی خزمەتگوزاری. لەم وێستگانەدا نوێترین ئامێر دابینکراون کە لەگەڵ ستانداردەکانی کوالێتی ژاپۆن دەگونجێت، و لەلایەن تیمە تەکنیکییە ڕاهێنراوەکانی تایبەت بە شارەزایانی تۆیۆتا سەرپەرشتی دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ کڕیاران.

ئەم وێستگە نوێیانە جەخت لەسەر دەستکەوتەکانی تۆیۆتا عێراق دەکەنەوە لە خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن لەگەڵ پابەندبوونی بە داهێنان و خزمەتکردنی کڕیاران و فراوانبوونی جوگرافی. هەروەها نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگ دەکەن لە ستراتیژیەتی کۆمپانیا بۆ دابینکردنی وێستگەی خزمەتگوزاری بۆ هەموو بریکارانی، و دڵنیابوون لەوەی کە 'نبض تويوتا'  دەگاتە هەموو شارێکی عێراق، بۆ ئەوەی کڕیاران دڵنیا ببنەوە کە خزمەتگوزارییەکانی تۆیۆتا عێراق لە کوێ بن هەمیشە نزیکترین دەبێت بۆیان.

 

کۆتایی

 

- کۆتایی -
×