مەريەم | 26 ساڵ
بەدوای ئۆتۆمبێلێکی SUV هایبریددا دەگەڕام کە دیزاینێکی جوانی هەبێت. کاتێک سەردانی پێشانگام کرد و ناوەوەی ئۆربان کروزەرم بینی، یەکسەر بە دڵم بوو. پێشتر لە چەندین پێشانگای جیاواز ئۆتۆمبێلی زۆرم بینیبوو، بەڵام ئەمە تاقە ئۆتۆمبێل بوو کە هەستم کرد بەڕاستی بۆ من گونجاوە.
تەبارەک | 28 ساڵ
ئۆتۆمبێلێکی جوانە و کۆنترۆڵی باشە لەسەر شەقام. ئەوەشم زۆر بەدڵ بوو کە لەسەر شاشەکە ئاگادارت دەکاتەوە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێنیت و هێندبرێکەکەت دانەبەزاندبێت. بە بژاردەیەکی زۆر گونجاوی دەبینم بۆ ئەو شۆفێرانەی تازە فێری لێخوڕین بوون.
لیث | 49 ساڵ
ئێمە خێزانێکی گەورەین، بۆیە بەدوای ئۆتۆمبێلێک دەگەڕام کە بۆ هەموومان گونجاو بێت؛ ئۆربان کروزەر ڕێک ئەو ئۆتۆمبێلە بوو کە دەمانویست. ئەوەی زیاتر دڵنیای کردمەوە ئەوەیە کە بەرهەمی تۆیۆتایە، چونکە هەموومان دەزانین تۆیۆتا بە پتەوی و کوالێتی ناسراوە، ئەمەش گرنگترین هۆکار بوو بۆ هەڵبژاردنی.
عەبدوڵا | 26 ساڵ
یەکەم شت کە سەرنجی ڕاکێشام ئەو تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە بوو کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەیە، دیزاینی ناوەوەی بە ڕاستی سەرنجڕاکێشە. هەروەها قەبارەکەی زۆر گونجاوە و کۆنترۆڵێکی تەواوت پێ دەبەخشێت لە کاتی لێخوڕیندا، بەتایبەت لەناو قەرەباڵغی شاردا.
ئەسما | 65 ساڵ
کارکردنی برێک و سوکان و ساردکەرەوەکەیم زۆر بەدڵ بوو. ئەوەی زیاتر سەرنجی ڕاکێشام سیستەمی کامێرای 360 بوو لەگەڵ کامێراکانی پێشەوە و دواوە، چونکە پارککردنی ئۆتۆمبێلەکە زۆر ئاسان دەکەن.
ئیلاف | 27 ساڵ
کاتێک لێی دەخوڕیت، هەست بە دڵنیایی و سەلامەتییەکی زۆر دەکەیت، جگە لەوەی خەرجی سووتەمەنییەکەی یەکجار کەمە. دیزاینی ناوەوە و دەرەوەی، لەگەڵ سیستەمی دەنگەکەی زۆر ناوازەن. یەکێک لەو تایبەتمەندییانەشی کە زۆر سەرسامی کردم، شاشەی سەر جامی پێشەوەیە کە خێرایی و زانیارییەکانت لە کاتی لێخوڕیندا پێ دەڵێت.
چونکە باشترین ڕێگە بۆ ناسینی ئۆربان کروزەر ئەوەیە کە خۆت لە پشت سوکانەکەی دانیشیت، تۆیۆتا عێراق تاقیکردنەوەی لێخوڕینی (Test Drive) بێبەرامبەر لە 12 شاری جیاوازی عێراق و هەرێم دابین دەکات. سەردانی نزیکترین پێشانگا بکەن و ئۆتۆمبێلەکە تاقی بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنای تایبەتمەندی و تواناکانی بن پێش ئەوەی بڕیاری کڕین بدەن.