دەربارەی ئۆتۆمبێلەکە
ڕستەی "سوپاس بۆ شکاندنی" زۆرجار لەسەر ئەم ئۆتۆمبێلە وەرزشییە دووبارە دەکرێتەوە. هۆکارەکەی ئەوەیە کە شکاندنی GR يارس لەکاتی پێشبڕکێکاندا بەدرێژایی ساڵان باشترین ڕێگە بوو بۆ ئەندازیارانی تۆیۆتا بۆ دۆزینەوەی کێشەکانی ئۆتۆمبێلەکە و چارەسەرکردنیان. بەهۆی ئەمەوە ئۆتۆمبێلی GR يارس بەردەوام باشتر بووە لە ڕێگەی ئەو ئەزموون و تەکنەلۆژیایەی کە بەردەوام کۆی دەکاتەوە، وە ئامادەیی بۆ هەموو ئەو تەحەددایانەی کە دەیکەنە ئۆتۆمبێلێکی باشتر.