دەربارەی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی خەونەکانی تۆیۆتا دەربارەی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی خەونەکانی تۆیۆتا

پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی خەونەکانی تۆیۆتا (TDCAC) یەکێکە لە گەورەترین پێشبڕکێیە جیهانییەکانە بۆ منداڵان. ئەم پێشبڕکێیە بانگهێشتیان دەکات بۆ وێنەکێشانی “ئۆتۆمبێلی خەونی داهاتوو”.

هەموو ساڵێک، هەزاران منداڵ لە عێراق و جیهان بە بەکارهێنانی خەیاڵیان ئۆتۆمبێلی خەونەکانیان دیزاین دەکەن. ئەم پێشبڕکێیە بۆ منداڵانی تەمەن 5 بۆ 15 ساڵ کراوەتەوە، بە هاوپۆلی تایبەت بۆ تەمەنی جیاواز.

بە بەژداریکردن، منداڵان تەنها خەیاڵیان نیشان نادەن، بەڵکو دەبنە بەشێک لە کۆمەڵگەیەکی جیهانی. براوەکانی عێراق دەرفەتیان دەبێت بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی جیهانی لە ژاپۆن.

پێشبڕکێی ساڵی ڕابردوو

لە ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە 4,000 وێنە پێشکەش کرا لە لایەن منداڵانی بەهرەدار لە سەرتاسەری عێراق! ئەمەش بە شێوەی ئۆنلاین یان لە ڕێگەی بریکارە ڕێپێدراوەکانی تۆیۆتا عێراق. سەختترین بەشی پێشبڕکێکە؟ هەڵبژاردنی براوەکان.
Last Year’s TDCAC Image 1
Last Year’s TDCAC Image 2
Last Year’s TDCAC Image 3
Last Year’s TDCAC Image 4

براوەکان

  • پۆلینی یەکەم (5 بۆ 7 ساڵ)
  • پۆلینی دووەم (8 بۆ 11 ساڵ)
  • پۆلینی سێیەم (12 بۆ 15 ساڵ)
تۆیۆتا سکایپۆد

تۆیۆتا سکایپۆد

سەروەر وەرزار محەمەد

ئۆتۆمبێلی خەونەکانم شێوە بڵقەیە، بە نەرمی لە سەرووی زەوییدا دەجووڵێت بە بەکارهێنانی وزەی خاوێن. ئەڵقەیەکی پارێزەری هەیە کە یارمەتی دەدات هاوسەنگ و سەلامەت بێت لە کاتی گەشتکردن بە ئاسماندا. قوبە ڕوونەکەی ڕێگەت پێدەدات جیهان ببینیت. ئۆتۆمبێلێکی بێدەنگ و دۆستی ژینگەیە بۆ داهاتوویەکی پێشکەوتوو.

1st
ئۆتۆمبێلی زیرەکی یارمەتیدەر

ئۆتۆمبێلی زیرەکی یارمەتیدەر

ئاکار پەناهەندە

ئۆتۆمبێلی خەونەکانم قۆڵی درێژی هەیە بۆ یارمەتیدانی شار، خانووەکان چاک دەکاتەوە و یارمەتی خەڵک دەدات. ئۆتۆمبێلەکە وزەی خۆر بەکاردێنێت و لە شاردا دەجووڵێت، باڵەخانەکان سەلامەت دەکات و یارمەتی هەمووان دەدات بە دڵخۆشی بژین.

2nd
هیوا لەسەر تایەکان

هیوا لەسەر تایەکان

مینا سەرکەوت حەمەڕەحیم

"هیوا لەسەر تایەکان" ناوی ئۆتۆمبێلێکە کە دیاری لەناو شاردا دابەش دەکات، بۆ ئەوەی منداڵان دڵخۆش بکات.

3rd
چوونە ناو بۆشایی ئاسمان

چوونە ناو بۆشایی ئاسمان

هەنا قاسم کازم

کاتێک تۆیۆتا لە کۆڵانەکەماندا دەبینم، دەست دەکەم بە بیرکردنەوە لەوەی کە کاتێک من گەورە دەبم، داهێنانەکانی تۆیۆتا هەرگیز لەسەر زەوی ناوەستن.

1st
تۆیۆتا بۆ بۆشایی ئاسمان

تۆیۆتا بۆ بۆشایی ئاسمان

لیان سەروەر ئەحمەد

خەونی من ئەوەیە ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتام هەبێت کە بتوانێت بچێتە بۆشایی ئاسمان و جیهانی دەرەوە بپشکێنێت، پێموایە تۆیۆتا دەتوانێت ئەوە بکات.

2nd
پشیلە بچکۆلەکانی بۆشایی ئاسمان

پشیلە بچکۆلەکانی بۆشایی ئاسمان

ئێلا دیار

خەونم ئەوەیە پشیلەکان لەگەڵ تۆیۆتادا دڵخۆش ببینم. وێنەی چەند پشیلەیەکی نازدارم کێشاوە کە سواری تۆیۆتا بوون لە گەشتێکی سەرکێشیدا لە بەرزاییەکانی سەرووی زەوی. تۆیۆتا هەمووان دڵخۆش دەکات.

3rd
هەناسەی ژیان

هەناسەی ژیان

ئارۆ توانا عوسمان

ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کە کۆنکرێتی شار لە دوای خۆی جێدەهێڵێت بۆ چاندنی داهاتوویەکی زیندوو، هەموو ڕێگایەک دەگۆڕێت بۆ دارستان، کە تێیدا سروشت و مرۆڤایەتی پێکەوە گەشە دەکەن.

1st
تۆیۆتا ئیسەر ئێکس 5

تۆیۆتا ئیسەر ئێکس 5

یاد ئیقبال عەلی

ئێستا هەسارەی زەوی پارێزراوە لەگەڵ (AETHER-x5) کە لە بۆشایی ئاسماندا دەمانپارێزێت و توانای خۆچاککردنەوەی هەیە. تۆیۆتا دەتوانێت لە قووڵایی بۆشایی ئاسماندا بێت.

2nd
بارهەڵگری تۆیۆتا بۆ هیوای مرۆڤایەتی

بارهەڵگری تۆیۆتا بۆ هیوای مرۆڤایەتی

لاركا محەمەد قاسم

ئەمە داهاتووە، بۆ یەکەمجارە لە ژاپۆن تۆیۆتا بارهەڵگرێکی خواردن بەرهەم دەهێنێت. بەڵام ئەمە تەنها بارهەڵگرێکی ئاسایی نییە، بەڵکو خواردن بەسەر کەسانی پێویستدا دابەش دەکات، ئێمە لە تۆیۆتا مرۆڤایەتی دەبووژێنینەوە و جیهان دەکەینە شوێنێکی باشتر.

3rd

خەڵاتـەکان

  • پۆلینی یەکەم (5 بۆ 7 ساڵ)
  • پۆلینی دووەم (8 بۆ 11 ساڵ)
  • پۆلینی سێیەم (12 بۆ 15 ساڵ)
iPad Mini (A17Pro) & Apple Pencil Pro

iPad Mini (A17Pro) & Apple Pencil Pro

1st
Huion Inspiroy H610X & Lenovo V15 G3 IAP

Huion Inspiroy H610X & Lenovo V15 G3 IAP

2nd
Instax Kit

Instax Kit

3rd
iPad Mini (A17Pro) & Apple Pencil Pro

iPad Mini (A17Pro) & Apple Pencil Pro

1st
Huion Inspiroy H610X & Lenovo V15 G3 IAP

Huion Inspiroy H610X & Lenovo V15 G3 IAP

2nd
Instax Kit

Instax Kit

3rd
iPad Air (11-inch, M2) & Apple Pencil Pro

iPad Air (11-inch, M2) & Apple Pencil Pro

1st
Huion Inspiroy Giano With Lenovo IdeaPad Slim 3

Huion Inspiroy Giano With Lenovo IdeaPad Slim 3

2nd
Cannon EOS 4000S

Cannon EOS 4000S

3rd

مەرجەکانی بەشداریکردن

مەرجەکانی بەشداریکردن
  • قەبارەی کاغەز: 406 ملم بە 272 ملم (قەبارەی A3) یاخود تابلۆید
  • نابێت هیچ لۆگۆیەک لەسەر تابلۆکان بێت جگە لە لۆگۆی تۆیۆتا
  • پێویستە تابلۆکان ڕەنگاوڕەنگ بن (تابلۆی ڕەش و سپی نابێت)
  • هەموو کەرەستەکانی وێنەکێشان ڕێگەپێدراون وەک قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ، قەڵەمی مارکەر، قەڵەمی تەباشیری ڕەنگاوڕەنگ، یاخود بۆیە
  • پێویستە تابلۆ ئەسڵیەکەت هەڵبگریت، ڕێگە دەدرێت بە کۆلاج یاخود ستیکەر، جگە لەوانەی کە دەبنە هۆی پیس بوونی تابلۆی دیکە یاخود پێویستیان بە چاودێریی تایبەتە لەکاتی هەڵگرتن