Toyota

کردنەوەی ناوەندی خزمەتگوزاری فرۆکەخانەی موسەننا بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی نایابی خزمەتگوزاری بۆ کڕیارانی تویۆتا لە بەغدادو

17 تشرینی یەکەم 2025
تۆڕی تۆیۆتا

عێراق، بەغداد – 17ی تشرینی یەکەمی 2025

کۆمپانیای ساس بۆ بازرگانی و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل سنوردار، بریکاری تویۆتا عێراق، ناوەندی نوێی خزمەتگوزاری فرۆکەخانەی موسەننای لە بەغداد لە 17ی تشرینی یەکەمی 2025 کردەوە. ئەم ناوەندە نوێیە چوارەم لقی خزمەتگوزارییە لە پایتەخت کە ئەمەش تۆڕە گەشەکردووەکەی کۆمپانیاکە فراوانتر دەکات. ئەم کردنەوەیە ڕەنگدانەوەی پلانی ستراتیژی ساسە بۆ بەرزکردنەوەی ڕووبەری جوگرافی و کوالێتی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و دڵنیابوون لەوەی کە خاوەنەکانی تویۆتا چێژ لە ئەزموونێکی خزمەتگوزاری بێ کێشە و بە کوالێتی جیهانی وەربگرن لە سەرانسەری عێراق.

لەم بۆنەییەدا چەندین بەرپرسی کەرتی گشتی و تایبەت ئامادە بوون، لەوانە بەڕێز ئەندازیار ئەرشەد سەلام موڕشید، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری شارەوانی کەرخ؛ بەڕێز عەبدوڵڵا ئەلکینانی، بەڕێوەبەری ناوچەی مەنسوور؛ بەڕێزهاشم محەمەد حاتم ئەلسودانی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل؛ و دکتۆر مەکی جابر ناسر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای شەمەندەفەری عێراق. لە سێکتەری تایبەتەوە، بەڕێز سالار بیبانی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی ساس و دکتۆر سەباح کاظم مەحل، بەرپرسی شاری بەغداد لەگەڵ نوێنەرانی تویۆتا عێراق ئامادەبوون.

ئاهەنگەکە بە بڕینی شەریت دەستی پێکرد، دواتر گەشتێک ناو سەنتەرەکە کرا، کە بە نوێترین ئامێری تەکنیکی و سیستەمی پشکنینی یابانی بڕوانامەدار ئامادەکراون. هەروەها میوانەکان کورتەیەکیان لەسەر خزمەتگوزارییەکانی وێستگەکە پێشکەش کرا، لەوانە خزمەتگوزاری وەرزی، خزمەتگوزاری تایبەت، و پشکنینی تەواوی ئۆتۆمبێل کە بە بەرزترین ستانداردەکانی کوالێتی و سەلامەتیدا ئەنجام دەدرێت.

لە وتاری پێشوازیدا دکتۆر سەباح کاظم مەحل ئاماژەی بەوە کرد کە کردنەوەی وێستگەی خزمەتگوزاری فرۆکەخانەی موسەننا وەک کاردانەوەیەک بۆ زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی تویۆتا لە بەغداد دێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، شوێنی ستراتیژی وێستگە نوێیەکە بەشدارە لە ئاسانکردنی گەیشتن بە خزمەتگوزارییە ڕێگەپێدراوەکانی کۆمپانیاکە بۆ کڕیاران بەبێ کێشە. 

هەروەها بەردەوام بوو: "کردنەوەی ئەم ناوەندە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی ئێمەیە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری شاهانە بۆ هەموو کڕیارانی تویۆتا لە بەغداد. فراوانبوون بۆ ئێمە تەنها زیادکردنی شوێن نییە، بەڵکو باشترکردنی ئەزموونی گشتی کڕیارە لە ڕێگەی ئاسانکاری و متمانە بە براندی تویۆتا."

وێستگەی خزمەتگوزاری فرۆکەخانەی موسەننا فراوانبوونێکی گرنگە بۆ تۆڕی ساس وەک بریکاری فەرمی تویۆتا عێراق. بە تیمێکی تەکنیکاری ئاست بەرز و ئامێری مۆدێرن کە داڕێژراون بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیاران بە خێرایی. ئەم وەبەرهێنانە تایبەتمەندی ساس دەردەخات بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتنی تویۆتا، هەروەها پابەندبوونی بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی جیاوازی یابانی، داهێنان، و خزمەتگوزاری کڕیاران بە ئاستێکی جیهانی.

- کۆتایی -
×