وەزارەتی دەرەوەی یابان بەخشینی بڕوانامەی دەستخۆشی تایبەت بە بەڕێز (سەردار ئەلبیبانی) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق ڕاگەیاند، وەک ڕێزلێنانێک بۆ ڕۆڵی پێشەنگانەی لە پتەوکردنی پردەکانی لێکتێگەیشتن و هاوکاری نێوان عێراق و یابان، و چەسپاندنی پەیوەندییە دوو لایەنییەکان لەسەر ئاستی ئابووری و کلتووری.
ئەم ڕێزلێنانە بەشێکە لە بەرنامەی ساڵانەی حکومەتی یابان بۆ ڕێزلێنان لە کەسایەتی و دامەزراوەکانی جیهان کە کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبووە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. ڕێزلێنانی ساڵی 2025 نزیکەی 173 کەسایەتی و 58 دامەزراوەی لە وڵاتانی جیاوازی جیهان لەخۆگرتووە، بەڵام تایبەتمەندی بەڕێز سەردار ئەلبیبانی ئەوەیە کە تاکە نوێنەری عێراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لەناو لیستی ڕێزلێنراوەکان، ئەمەش متمانەیەکی گەورە دەردەخات کە هەوڵەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەدەستی هێناوە.
ئەمە یەکەم رێزلێنانە بەڕێز سەردار ئەلبیبانی ڕاستەوخۆ لە وەزیری دەرەوەی یابان پێشکەشی بکرێت. چونکە پێشتر لە ساڵی 2022 لەلایەن باڵیۆزی پێشووی یابان لە عێراق کۆتارۆ سوزوکی وەریگرتبوو. ئەم ڕێزلێنانە نوێیەش بەردەوامی پێزانینی حکومەتی یابان دەردەخات بۆ ڕۆڵە بەرچاوەکەی لە پتەوکردنی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات، لە ڕێگەی پڕۆژە ئابوورییەکان کە بەشدارییان لە دروستکردنی دەرفەتی گەشەپێدانی بەرچاودا کردووە، لەگەڵ دەستپێشخەرییە کلتووری و کۆمەڵایەتییەکانەوە کە بناغەکانی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان بەهێزتر کردووە.
لە وتارەکەی، باڵیۆزی ئێستای یابان ئاکیرا ئیندۆ شانازی خۆی دەڕبڕی لە ڕێزلێنان لە بەڕێز سەردار ئەلبیبانی و گوتی: "شانازییەکی گەورەیە کە بە ناوی وەزیری دەرەوەی یابان، ئەم ڕێزلێنانە پێشکەش بە بەڕێز سەردار ئەلبیبانی بکەم، بۆ ڕۆلە ناوازەکانی لە پتەوکردنی تێگەیشتن و دۆستایەتی نێوان یابان و عێراق. ئامادەبوونی ئەم ژمارە زۆرە لە کەسایەتییە بەڕێزەکان لە باڵیۆزخانەکەمان بۆ ئەمڕۆ، بەڵگەیە لەسەر دەستکەوتە سەرنجڕاکێشەکانی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا".
باڵیۆز ئیندۆ وتی: "سەرکەوتنی بەڕێز سەردار تەنها لە بواری بازرگانیدا سنووردار نەبووە، بەڵکو لە هەوڵە درێژخایەنەکانیشی بۆ بەهێزکردنی بەهرەی عێراقییەکان و ڕاهێنانی بەڕێوەبەر و تەکنیککاران بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە تێیدا ئیلهامی لە ڕۆحی فەلسەفەی کاری یابانی وەرگرتووە کە لەسەر کاری تەواو و بەرپرسیارێتی دامەزراوە. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە گواستنەوەی کلتووری یابانی بۆ عێراق لە ڕێگەی دەستپێشخەری چاندنی داری ساکورا کە بووەتە هێمای دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵاتەکە."
درێژەی دا و وتیشی: "لە ڕێگەی پڕۆژە مرۆیی و گەشەپێدانەکانی، وەک شاری ژاپۆنی لە نەینەوا، بەڕێز سەردار بەشداری لە پشتگیری ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان و پتەوکردنی گەشەی بەردەوامی شارەکان بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە."
باڵیۆز وتارەکەی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوە کۆتایی پێهێنا کە: "بەڕێز سەردار ڕۆحی ڕاستەقینەی هاوکاری نێوان عێراق و یابان بەرجەستە دەکات، پیاوێکە کە بەها یابانییەکان لەگەڵ ڕۆحی کۆمەڵگەی عێراقی لەخۆدەگرێت، و نموونەیەکە لە پابەندبوون، بێفیزی، و کارکردن بۆ خەڵکانی تر."
بەڕێز سەردار ئەلبیبانی سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەی خۆی بۆ ئەم ڕێزلێنانە دەرخست، و جەختی کردەوە کە: دروستکردنی پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان وڵاتان لەسەر بنەمای گفتوگۆ و متمانە و هاوکاری هاوبەش دادەمەزرێت"، ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق توانایەکی گەورەی هەیە کە ببێتە پردێک بۆ پەیوەندی نێوان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا. هەروەها وتیشی کە "ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە ڕێگا بۆ هاوبەشییە ستراتیژییەکان دەکەنەوە کە بەشدارن لە گەشەپێدان و پێشکەوتنی هاوبەش نێوان عێراق و یابان."
کاک سەردار لە کۆتایی قسەکانیدا وتی "دەمەوێت لە دڵەوە پێزانینی خۆم ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی یابان، جەنابی باڵیۆز، و گەلی یابان لەسەر ئەم شەرەفە گەورەیە بکەم. دڵنیاتان دەکەمەوە کە بەردەوام دەبم لە کارکردنی ماندوو نەناسانە بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکانمان ، و دروستکردنی دەرفەتی نوێ بۆ گەشەکردن، و بنیاتنانی پردی دۆستایەتی نێوان وڵاتەکانمان.
"لە کۆتاییدا، ئەم ڕێزلێنانە پێشکەش بە عێراق دەکەم، وڵاتی خۆم کە گەشتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەکردن دەگرێتەبەر. باوەڕم وایە کە لە ڕێگەی هەوڵە هاوبەشەکانمان لەگەڵ یابان و هاوبەشەکانی دیکە، دەتوانین داهاتوویەکی ڕووناکتر بۆ گەلەکەمان بەدی بهێنین."
ئەم دەستکەوتە ڕوانگەی ستراتیژی بەڕێز سەردار جەستە دەکات لە پتەوکردنی هاوکاری نێودەوڵەتی، کە تێیدا سەرنج دەداتە دروستکردنی هاوبەشی درێژخایەن کە پشت بە داهێنان و گۆڕینەوەی شارەزایی و زانیاری دەبەستێت. هەروەها پێزانینی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەردەخات بۆ هەوڵەکانی کە دەیخاتە گەڕ بۆ پتەوکردنی پێگەی عێراق لە ئاستی جیهانی، و بناغە دادەنێت بۆ قۆناغێکی نوێ لە هاوکاری بەردەوام و بەرهەمدار نێوان عێراق و یابان لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و هاوبەشی بنیاتنەر لە هەموو بوارەکاندا.