Toyota

تۆیۆتا عێراق بە چارەسەری گشتگیری گواستنەوە بەشداری پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر دەکات

05 شوبات 2026
کۆمەڵگا

عێراق، هەولێر – 5 شوباتی 2026

بە ڕەنگدانەوەی دیدگای هەمەچەشنی خۆی بۆ گواستنەوە، کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق بەشداری لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر دەکات، کە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر لە پێنج تا هەشتی شوبات 2026 بەڕێوەچوو، کۆمپانیاکە سێ لە براندە سەرەکییەکانی خۆی نمایش کرد کە بریتین لە تۆیۆتا، تۆیۆتا جی ئار، و لگزس. نمایشەکە ئەزموونێکی کارلێککاری پێشکەش کرد کە تیشک دەخاتە سەر جۆراوجۆری بەرهەم و چارەسەرەکانی بەردەست بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی چینە جیاوازەکانی کڕیار.

بەشداریکردنی تۆیۆتا عێراق لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر، بەشێکە لە ستراتیژی بەردەوامی خۆی بۆ بەهێزکردنی ئامادەبوونی خۆی لە بازاڕە جیاجیاکانی عێراق و پاڵپشتیکردنی تۆڕی بریکارەکانی لەڕێگەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیاران و پێشکەشکردنی نوێترین مۆدێل و چارەسەرەکانی گواستنەوەی براندەکە. هەروەها ئامانجی بەشداریکردنەکە بەهێزکردنی فرۆشی مۆدێلە نوێیەکانە وچەسپاندنی پێگەی تۆیۆتا وەک براندێک کە ڕێبازێکی گشتگیر دەگرێتەبەر کە کوالێتی بەرهەم، نایابی خزمەتگوزاری و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ کڕیاران کۆدەکاتەوە.

کۆشکی تۆیۆتا عێراق کۆمەڵێک مۆدێل و تەکنەلۆژیای بەرفراوانی نمایش کرد، لەوانە پێنج مۆدێلی تۆیۆتا (کامری، ئۆربان کروزەر، پرادۆ، لاند کروزەر 300، و لاند کروزەر 300 هایبرید)، سێ مۆدێلی لگزس (LX700h ،RXh، و NXh)، سێ مۆدێلی تۆیۆتا جی ئار(GR86 و یارس GR، و هایلۆکس GR) کە نوێنەرایەتی لایەنی کارایی وەرزشی براندەکە دەکەن.

هەروەها لە کۆشکەکەدا نموونەیەکی ئۆتۆمبێلی بڕاو (Half Cut) تێدابوو کە چۆنیەتی کارکردنی تەکنەلۆژیاکانی ئۆتۆمبێلی هایبرید (HEV) نیشان دەدا. ئەم نمایشە ئامانجی ئاسانکردنی چەمکە تەکنیکیەکان و تیشک خستنە سەر ڕۆڵی ئەم سیستەمانەیە لە باشترکردنی کارایی و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی.

ئامادەبوونی تۆیۆتا عێراق لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر سیمایەکی کردەیی پێوە دیاربوو بە کارلێکی کوالێتی بەرز لەگەڵ میوانان، پێشکەشکردنی ڕوون و ئاسان بۆ دەستپێشخەرییەکان و براندەکانی، کۆبوونەوە لەگەڵ سەردانکەرانی پێشانگاکە و هاوبەشەکان و پێشوازیکردن لە کەسایەتییە فەرمییەکان. ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی براندەکەیە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەسەر بنەمای متمانە و هاوبەشی درێژخایەن.

لە ڕێگەی ئەم بەشدارییەوە تۆیۆتا عێراق پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی ئاستی بەرزی خزمەتگوزاری کڕیاران و گرتنەبەری چەندین ڕێباز بۆ پشتگیریکردنی بەردەوامیی ژینگەیی، ئەمە جگە لە بەهێزکردن و فراوانکردنی تۆڕی بریکارەکانی لە سەرانسەری عێراقدا، ئەمەش پێگەی تۆیۆتا وەک هەڵبژاردەیەکی متمانەپێکراو لە بازاڕی ئۆتۆمبێلدا بەهێزتر دەکات، کە خواستەکانی ئێستا دابین دەکات و لەگەڵ داواکارییەکانی داهاتوو دەگونجێت.

- کۆتایی -
×