Toyota

تۆیۆتا عێراق لقی ئەلدۆرە و موحەمەد ئەلقاسم بۆ تۆڕی خزمەتگوزارییەکانی لە بەغداد زیاد دەکات

03 شوبات 2026
بریکارەکانی تۆیۆتا

عێراق، بەغداد – 3ی شوباتی 2026

کۆمپانیای ساس بۆ بازرگانی و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی سنووردار، کە ڕێپێدراوە لە لایەن کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق بۆ بەکارهێنانی هێما بازرگانی کارگەکانی (Toyota) لە عێراق، دوو لقی نوێی سەنتەری خزمەتگوزاری تۆیۆتای لە بەغداد کردەوە، یەکەمیان لە موحەمەد ئەلقاسم لە دووی شوباتی 2026، و دووەمیان لە ئەلدۆرە لە سێی هەمان مانگ بوو،  لە میانەی ئەو ستراتیژییە فراوانکردنەی کە هەردوو کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق و ساس پەیڕەوی دەکەن بۆ ئاسانکاریکردن لە گەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن و بەردەستکردنی بۆ کڕیارانی کۆمپانیاکە لە سەرتاسەری ناوچەکانی پایتەخت.

مەراسیمی کردنەوە لە هەردوو ناوچەکە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە فەرمییەکان بەرێوەچوو، هەروەها نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی تۆیۆتا عێراق و ساس و ستافی تەکنیکی و کارگێڕییەکانیان ئامادەبوون، لە دوای بڕینی شەریتی کردنەوەی هەردوو سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری، ئامادەبووان گەشتێکی ناساندنیان لە هەردوو سەنتەرەکە کرد، و تیایدا ئاشنای نوێترین ئامێر و ئامرازە ڕێپێدراوەکان بوون  کە لە ئەنجام دانی خزمەتگوزاری بۆ ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا بەکاردێن، جگە لە میکانیزمە پەسەندکراوەکانی کارکردن بۆ دڵنیابوون لە خێرایی و وردبینی کارکردن بەپێی بەرزترین ستانداردە پیشەییەکان، ئەمەش پابەندبوونی کۆمپانیای ساس دەردەخات لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی خزمەتگوزاری تەواو کە لەسەر کوالێتی و متمانەیی دامەزراوە.

لەکاتی کردنەوەی لقی ئەلدۆرە، بەڕێز ئەحمەد حامید ئەلعانی، یاریدەدەری بەرپرسی شار لە ئەلسەیدیە، جەختی لەوە کردەوە کە کردنەوەی لقی نوێ هەنگاوێکی کردەییە بۆ بەهێزکردنی ئامادەبوونی براندی (Toyota) لە ناوچە چالاکەکان، و ئاماژەی بەوەش دا کە "ڕۆژ بە ڕۆژ لە کڕیارانمان نزیکتر دەبینەوە، و بەڵێنەکانمان دەگۆڕین بۆ شوێنی بەرجەستە کە لە ڕێگایەوە خزمەتگوزارییەکان لە کاتی خۆیدا پێشکەش دەکەین و بەو ئاستەی کە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا چاوەڕێی دەکەن".

هەروەها، بەڕێز عەمار حوسێن عەلی، یاریدەدەری بەرپرسی شار لە ئەلمەنسور، لەکاتی کردنەوەی لقی موحەمەد ئەلقاسم، ڕوونی کردەوە کە کردنەوەی ئەم لقە ڕێبازێکی کردەییە لە فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان لە ناوچە چالاکەکان، و دەریشی خست کە "فراوانکردن بۆ ئێمە زیادکردنی ژمارەیی نییە ، بەڵکو توانایەکی زیاترە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیاران، و خێراکردنی پرۆسەی خزمەتگوزاری، و دابینکردنی خزمەتگوزاری نزیکتر و ئاسانتر لە هەر سەردانێکدا".

ئەم کردنەوانە بەشێکن لە ستراتیژی فراوانکردن کە لەلایەن کۆمپانیاکانی  تۆیۆتا عێراق و ساس پەرەی پێدراوە بۆ کەمکردنەوەی ماوەی چاوەڕوانکردن، و ڕێکخستنی کاتی وادەکان بە کاراییەکی زیاتر. بێگومان دابەشکردنی سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریش بەشێوەیەکە کە دڵنیایی دەست گەیشتنێکی ئاسان دەداتە کڕیاران، لە ڕێبازێکی نوێدا کە چەمکی نزیکبوون لە کڕیار پێناسە دەکاتەوە، نەک تەنها لە ڕووی شوێنی جوگرافییەوە بەڵکو لە ڕووی خێرایی وەڵامدانەوە و کوالێتی خزمەتگوزاری و بەردەوامییەوە.

کردنەوەی لقەکانی ئەلدۆرە و موحەمەد ئەلقاسم وێستگەیەکی نوێیە لە ڕێڕەوەی کۆمپانیاکانی تۆیۆتا عێراق و ساس بەرەو گەشەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن، لە ڕێگەی دیدێکی ڕوون کە پشت بە فراوانکردنی زیرەکانە دەبەستێت، لەگەڵ بەردەوامی وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووریدا، و دروستکردنی پەیوەندییەکی درێژخایەن لەگەڵ کڕیاران، کە لەسەر متمانە و گەشەپێدانی بەردەوام دامەزراوە، ئەمەش پێگەی کۆمپانیاکە وەک هاوبەشێکی متمانەپێکراو لە هەموو قۆناغەکانی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلدا بەرز دەکاتەوە.

- کۆتایی -
×