تۆیۆتا عێراق بەرنامەیەکی تایبەتی ڕاهێنانی لە بواری تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێلی هایبرید لە 25 -28 ی کانوونی دووەمی 2026 ، لە زانکۆی تەکنەلۆژی بەغداد ڕێکخست. بەرنامەکە تایبەت بوو بو ئەندامانی وانەبێژی لە کۆلێژی ئەندازیاری میکانیکی. ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی یەکگرتنی نێوان کەرتی پیشەسازی و دامەزراوە ئەکادیمییەکانە، و بە تواناکردنی لێهاتووە پەروەردەییەکان دەربارەی نوێترین سیستەمی ئۆتۆمبێلی هایبرید و کاری تەکنیکی، بەم شێوەیەش بەشداری دەکات لە پەرەپێدانی ناوەڕۆکی زانستی پەیوەست بە گواستنەوەی بەردەوام.
بەرنامەکە بریتی بوو لە ڕاهێنانی گشتگیر کە لەلایەن پسپۆڕانی تۆیۆتا عێراقەوە پێشکەشکرا. کە تەکنیکی سیستەمی لێخورینی هایبریدی لەخۆگرت، هەروەها میکانیزمەکانی باشترکردنی کارایی وزە و تەکنەلۆژیاکانی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوییان گرتەوە. ڕێبازی بەرنامەکە تیۆری لەگەڵ بەکارهێنانی پراکتیکیدا تێکەڵ کرد، ئەمەش ڕێگەی بە بەشداربووان دا باس لە ئاستەنگە تەکنیکییەکان بکەن و پرسیاری تایبەتمەند بوروژێنن. هەروەها ڕاگەیەندرا کە لە چەند مانگی داهاتوودا سێ خولی ڕاهێنانی زیاد بەڕێوەدەچێت، کۆمپانیاکە ئامادەیی خۆی پشتڕاستکردەوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی و ڕاوێژکاری ئەگەر زانکۆکە بیەوێت ڕاهێنانەکان فراوانتر بکات بۆ ئەوەی خوێندکارەکانیشی بگرێتەوە. بەشداربووان پێزانینی خۆیان بۆ والێتی بەرزی ناوەڕۆکی ڕاهێنانەکە دەربڕی و بانگهێشتنامەیەکیان وەرگرت بۆ بەشداریکردن لە حەوتەمین پێشبڕکێی نیشتمانی کارامەیی، کە بڕیارە مانگی نیسانی 2026 ئەنجام بدرێت.
ئەم بەرنامەیە پابەندبوونی تۆیۆتا عێراق بە گواستنەوەی زانیاری تەکنیکی پێشکەوتوو و پێشخستنی بەردەوامی لە کەرتی گواستنەوەدا بەرجەستە دەکات، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ تێڕوانینی جیهانی تۆیۆتا بۆ پەرەپێدانی چارەسەرەکان کە دەردانی گازی ژەهراوی کەم دەکەنەوە و کارایی بەرز دەکەنەوە. گرنگیدانی کۆمپانیاکە بە تەکنەلۆژیای هایبرید لە خودی بەرهەمەکەوە درێژدەبێتەوە بۆ بنیاتنانی بنکەیەکی زانیاری ناوخۆیی کە توانای تێگەیشتن و بەکارهێنانی کاریگەرانەی هەبێت لەم سیستەمانە، بەمەش ئامادەیی بازاڕی عێراق بۆ هاوسەنگکردن لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکان لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا بەرزدەکاتەوە.
تۆیۆتا عێراق بەردەوامە لە فراوانکردنی هاوبەشییە ئەکادیمی و پیشەسازییەکانی وەک بەردی بناغە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی کاراتر و بەردەوامتر لە جووڵە. وەبەرهێنان لە زانستدا لەمڕۆدا بنەمای ژینگەیەکی پەروەردەیی و پیشەیی پێشکەوتووتر پێکدەهێنێت، و جەخت لەوە دەکاتەوە کە داهێنانی ڕاستەقینە لە گواستنەوەی شارەزایی و بەهێزکردنی ئەو بەهرەمەندانە دەستپێدەکات کە توانای سەرکردایەتیان تێدایە.
- کۆتایی -