Toyota

تیمی تۆیۆتا گازوو ڕەیسینگ باڵادەستی خۆی بەسەر ڕالی سویدا دەسەپێنێت دوای سەرکەوتنێکی مێژوویی بە بەدەستهێنانی هەر چوار پلەی یەکەم

18 شوبات 2026
ئۆتۆمبێلی GR

سوید، 18 ی شوباتی 2026

     

تیمی تۆیۆتا گازوو ڕەیسینگ (TGR) پێگەی خۆی لە ڕالی سوید بەهێزتر کرد دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمارکرد و پلەکانی یەکەم تا چوارەمی ڕکابەرییەکەی داگیرکرد. ئەمە سێیەمین جارە لە مێژووی نوێی پاڵەوانێتی ڕالی جیهانیدا (WRC) کە یەک کۆمپانیای بەرهەمهێنەر بتوانێت لە دوو خولی لەسەریەکدا کۆنترۆڵی تەواوی سەکۆی خەڵاتەکان بکات. ئەم دەستکەوتە مێژووییە دوای سەرکەوتنێکی تری تیمەکە دێت کە مانگی ڕابردوو لە ڕالی مۆنتی کارلۆ سێ پلەی یەکەمی بەدەستهێنابوو.

ئێلفین ئیڤانس و یاریدەدەرەکەی سکۆت مارتن بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی (تۆیۆتا GR Yaris Rally1) ژمارە 33 سەرکردایەتی ئەم سەرکەوتنەیان کرد، و توانییان بۆ دووەم جار لەسەریەک نازناوی ئەم خولە زستانییە و بۆ سێیەم جار نازناوی ڕالییەکە بەدەستبهێنن. ئەم سەرکەوتنە دوای کێبڕکێیەکی توند هات لەگەڵ هاوکارەکانیان: تاکامۆتۆ کاتسۆتا و یاریدەدەرەکەی ئارۆن جۆنستۆن و سامی پاجاری لەگەڵ مارکۆ سالمینین و ئۆلیڤەر سۆلبێرگیش بە یاریدەدەری ئیلیۆت ئەدمینسۆن پلەکانی دووەم، سێیەم و چوارەمیان بەدەستهێنا لەسەر ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا GR یارس ڕالی 1 کە هەڵگری ژمارەکانی  18 و5 و99 بوون.

ئاکیۆ تۆیۆدا، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای تۆیۆتا گازوو ڕەیسینگ (TGR) وتی، "ئێلفین، سکۆت، پیرۆزبایی ئەم نازناوەتان لێ دەکەم! ئێلفین سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی بەدەستهێنا، تاکامۆتۆ بووە دووەم، و بەهۆی سامی و ئۆلیڤەریشەوە توانیمان هەر چوار پلەی یەکەم بۆ خۆمان ببەین. دەزانم ئۆلیڤەر هیوای دەخواست لە وڵاتەکەی خۆی سوید بچێتە سەر سەکۆی خەڵاتکردن، سامی-ش دوای مۆنتی کارلۆ بە ورەیەکی بەرزەوە گەڕایەوە و ئەم سەرکەوتنە متمانەیەکی زۆری پێ دەبەخشێت." 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنانەت بۆ تیمێک کە بنکەکەی لە فینلاند بوو، سەرمای زۆر ئاڵەنگاری بەرچاوی بۆ پێشبڕکێکاران دروست کرد، دەمەوێت سوپاسی هەمووان بکەم بۆ ماندووبوونیان. وێستگەی داهاتوو لە کێنیایە لە ماوەی مانگێکدا، جیاوازی پلەکانی گەرماش زۆر دەبێت. متمانەم هەیە کە جاری یاری ماتی و جوها چاودێری تیمەکە دەکەن، هیوادارم هەمووان بە تەندروستی و سەلامەتی بمێننەوە".

ئیڤانس و یاریدەدەرەکەی مارتن سەرکەوتنەکەیان مسۆگەر کرد دوای پێشبڕکێی توند لەگەڵ هاوڕێکانیان کاتسوتا و جۆنستۆن کە گەیشتە قۆناغی کۆتایی پاوەر. کاتسوتا سەرەتا پێشەنگی گرت بەڵام لە قۆناغی یەکلاکەرەوەدا 14.3 چرکەی لەدەستدا و بۆ دووەمجار لەسەریەک لە یارییەکانی ڕالی سویددا پلەی دووەمی بەدەستهێنا، هەروەها بۆ جاری هەشتەم لە ژیانی وەرزشیدا لە پاڵەوانێتی جیهانی ڕالیدا.

هاوکات سامی پاجاری گەنجی فینلەندی دوای گەڕێکی سەخت لە ڕالی مۆنتی کارلۆ گەڕانەوەیەکی بەهێزی لە سوید تۆمارکرد، لە بەرامبەردا ئۆلیڤەر سۆڵبێرگی سویدی ئاستێکی جێگیری پێشکەش کرد و پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، هەردووکیان بەشدارییان لە لاپەڕەیەکی نوێدا کرد لە مێژووی پاڵەوانێتی تیمەکەدا.

بەم سەرکەوتنە سەرنجڕاکێشە، تۆیۆتا پێشەنگی خۆی لە ڕیزبەندی بەرهەمهێنەرانی پاڵەوانێتی جیهانی ڕالی 2026دا دەپارێزێت بە کۆکردنەوەی 117 خاڵ دوای خولی دووەم. ئێستا سەرنج دەچێتە سەر یارییە ئەفسانەییەکەی سەفاری ئەفریقای کینیا لە 12-15ی ئازار، کە تیمەکە پێشبینی بارودۆخی لێخوڕینی سەخت و زەوییە ناڕێک و بەردین و خێرایی بەرز دەکات لە سەرانسەری دەشتە کراوەکاندا.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیای تۆیۆتا بەشداری لە چەندین ڕووداوی وەرزشی ئۆتۆمبێل کردووە، لەوانە فۆرمۆلا وەن، پاڵەوانێتی جیهانی بەرگەگرتن (WEC) و پێشبڕکێی بەرگەگرتنی 24 کاتژمێری "نوربۆرگرینگ". بەشداریکردنی تۆیۆتا لەم چالاکییانەدا لە ڕێگەی تیم و لایەنە جیاوازەکانی ناو کۆمپانیاکە ئەنجامدرا تا مانگی نیسانی 2015، کاتێک تۆیۆتا کۆمپانیای گازۆ ڕەیسینگی دامەزراند، کە هەموو چالاکییەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێلی لە ژێر یەک ناودا چەسپاند. دروشمی تۆیۆتا کە "رێگاوبانەکان خەڵک بنیات دەنێن"، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی وەرزشی ئۆتۆمبێل وەک پایەیەکی بنەڕەتی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی هەمیشە باشتر. بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ساڵانێک کە لە ژێر بارودۆخی توندی پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێل بەدەستی هێناوە، تیمی GR ئامانجیەتی تەکنەلۆژیای پێشەنگ و چارەسەری نوێ پەرەپێبدات کە ئازادی و سەرکێشی و ئەزموونی شۆفێری بۆ هەمووان ببەخشێت. 

تێبینییەکانی پێشبڕکێ: 

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یارس ڕالی1 ژمارە 33 (ئێلفین ئیڤانس و سکۆت مارتن)

 پلە: یەکەم
کات: 2  کاتژمێر و 35 خولەک و 53.1 چرکە 

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یارس ڕالی1 ژمارە 18 (تاکامۆتۆ کاتسوتا و ئارۆن جۆنستۆن)

پلە: دووەم
کات: 2 کاتژمێر و 36 خولەک و 7.4 چرکە 

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یارس ڕالی1 ژمارە 5 (سامی پاجاری و مارکۆ سالمینێن)

پلە: سێیەم 
کات: 2 کاتژمێر و 36 خولەک و 39.1 چرکە 

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یارس ڕالی1 ژمارە 99 (ئۆلیڤەر سۆلبێرگ و ئیلییۆت ئێدمۆندسۆن)

پلە: چوارەم 
کات: 2 کاتژمێر و 37 خولەک و 4.7 چرکە  

- کۆتایی - 

×