Toyota

تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازوو سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمارکرد بە بەدەست هێنانی سێ پلەی یەکەم لە ڕالی مۆنتی کارلۆ

25 کانوونی دووەم 2026
ئۆتۆمبێلی GR

مۆناکۆ، مۆنتی کارلۆ - 25 کانوونی دووەمی 2026

تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازوو لە پاڵەوانیەتی جیهانی ڕالی وەرزی 2026 بە بەدیهێنانی دەستکەوتێکی مێژوویی دەستیان پێکرد لە ڕالی مۆنتی کارلۆ بە بردنەوەی سێ پلەی یەکەم و سەرکەوتنە سەنجڕاکێشەکەی ئۆلیڤەر سۆلبێرگ و یاریدەدەرەکەی ئێلیۆت ئێدمۆنسۆن بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یارس ڕالی1 ژمارە 99.

لەگەڵ سۆلبێرگ، ئیلێڤن ئیڤانز و یاریدەدەرەکەی سکۆت مارتن پێکەوە توانیان پلەی دووەم بەدەست بهێنن بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یارس ڕالی1 ژمارە 33، و لە پلەی سێیەمیش سێباستیان ئۆجیێ و یاریدەدەرەکەی فنسانت لانديه بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یارس ڕالی 1 ژمارە 1، بەمەش لە سەرەتای گەشتەکەی لە ڕالییەکە تۆیۆتا یەکەم داگیرکردنی تەواوی سەکۆکەی تۆمار کرد، و یەکەمجارە لە ساڵی 2015ەوە یەک بەرهەمهێنەر تەواوی پاڵەوانێتییەکە کۆنترۆڵ بکات.

دوابەدوای کۆتای هاتنی سووڕی یەکەم، شۆفێرەکانی تیمەکە سێ پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی شۆفێرانیان داگیر کرد، لە کاتێکدا تۆیۆتا بە 59 خاڵ پێشەنگی پاڵەوانێتی بەرهەمهێنەرانی گرتووە.

بەم بۆنەیەوە، ئاکیۆ تۆیۆدا سەرۆکی دەستەی- بەڕێوەبردنی تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازوو TGR وتی: "ئۆلیڤەر و ئێلیۆت... پیرۆزە بردنەوەکەتان! چاوەڕوانی ئەوەم نەدەکرد ئەوەندە زوو بۆ جاری دووەم پیرۆزباییتان لێ بکەم. دڵخۆشم بە بەشداریکردنی هاوڕێی متمانەپێکراوی وەک ئێوە لە تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازوو، هەروەها سوپاسی ئێلڤین و سکۆت و سێباستیان و فنسانت دەکەم بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتن بۆ سێ جار لە دەستپێکی ئەم وەرزەدا".

تۆیۆدا وتیشی: "سوپاسی هەموو ئەندامانی تیمەکە دەکەم بۆ هەوڵەکانیان، لە بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام، سەرەڕای ڕێگا و بارودۆخە سەختەکان. دەزانم کە ئەم وەرزە ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبینەوە، بۆیە با بەردەوام بین لەسەر پەرەپێدانی باشترین ئۆتۆمبێلەکان بۆ ئەوەی گونجاو بێت بۆ هەموو جۆرە ڕێگاکان."

سۆلبێرگ، کە وەرزی یەکەمی لەگەڵ تیمەکە لە ڕالی1 تەواو دەکات، کاراییەکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد لە یەکێک لە سەختترین وەشانەکانی ڕالی مۆنتی کارلۆ لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا؛ کە شۆفێرە گەنجە 24 ساڵەکە لە قۆناغی دووەمەوە توانی دەستبەسەر ڕالیەکەدا بگرێت لە یەکەم ڕۆژی کردنەوە، بەمەش بوو بە گەنجترین براوەی ڕالی مۆنتی کارلۆ لە سەردەمی مۆدێرندا، و یەکەم کەس لە خێزانی سۆلبێرگ ئەم نازناوە مێژووییە بەدەست بهێنێت.

ئەمەش دووەم سەرکەوتنی سۆلبێرگە لە دوو یاری یەکەمیدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا GR یارس ڕالی1 دوای ئەوەی یەکەم بردنەوەی لە ڕالی ئیستۆنیادا بەدەست هێنا، بۆ ئەوەی دەستپێکێکی بەهێز بۆ گەشتەکەی لەگەڵ تیمەکە پێشکەش بکات.

لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕالیەکە، تیمەکان ڕووبەڕووی کەشی جیاواز بوونەوە لە بەرزاییەکانی چیای ئەلپی فەڕەنسی و ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری مۆناکۆ، لە بەفر و سەهۆڵ و باران و قوڕ. سەرەڕای ئەم بارودۆخە مەترسیدارانە، سۆلبێرگ ئارامی خۆی پاراست بە درێژایی یاریەکە بۆ ئەوەی بردنەوەکە بە جیاوازی 51.8 چرکە مسۆگەربکات.

لە ڕۆژی کۆتاییدا، ئیڤانز و مارتن کاراییەکی بەهێز و هاوسەنگیان پێشکەش کرد و پلەی دووەمیان بەدەستهێنا، تاکو پێکەوە پێنجەم سەرکەوتنی خۆیان لەسەر سەکۆی ڕالی مۆنتی کارلۆ لەگەڵ تیمەکە بەدەست بهێنن. هەروەها، ئیڤانز و مارتن قۆناغی کۆتایی Power Stageیان بردەوە و پلەی دووەمیان لە ڕیزبەندی Super Sunday بەدەست هێنا، تا خاڵی گرنگ بۆ کۆی گشتیان زیاد بکەن.

لە هەمان کاتدا، ئۆجیێ و لانديه باڵادەستی خۆیان لەسەر سەکۆکە نیشاندا بە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم دوای کێبڕکێیەکی توند لە قۆناغە کۆتاییەکان، تاکو ئۆجییە پازدەیەم سەرکەوتنی لە ڕالی مۆنتی کارلۆ لە کۆی 17 بەشداریکردن بەدەستهێنا، ئەمەش باڵادەستی تۆیۆتای لە چالاکییەکە پشتڕاستکردەوە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیای تۆیۆتا بەشداری لە چەندین ڕووداوی وەرزشی ئۆتۆمبێل کردووە، لەوانە فۆرمۆلا وەن، پاڵەوانێتی جیهانی بەرگەگرتن (WEC) و پێشبڕکێی بەرگەگرتنی 24 کاتژمێری "نوربۆرگرینگ". بەشداریکردنی تۆیۆتا لەم چالاکییانەدا لە ڕێگەی تیم و لایەنە جیاوازەکانی ناو کۆمپانیاکە ئەنجامدرا تا مانگی نیسانی 2015، کاتێک تۆیۆتا کۆمپانیای گازۆ ڕەیسینگی دامەزراند، کە هەموو چالاکییەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێلی لە ژێر یەک ناودا چەسپاند. دروشمی تۆیۆتا کە "رێگاوبانەکان خەڵک بنیات دەنێن"، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی وەرزشی ئۆتۆمبێل وەک پایەیەکی بنەڕەتی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی هەمیشە باشتر. بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ساڵانێک کە لە ژێر بارودۆخی توندی پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێل بەدەستی هێناوە، تیمی GR ئامانجیەتی تەکنەلۆژیای پێشەنگ و چارەسەری نوێ پەرەپێبدات کە ئازادی و سەرکێشی و ئەزموونی شۆفێری بۆ هەمووان ببەخشێت.

پاڵەوانیەتی جیهانی ڕالی لە خولی دووەمیدا بەرەو ڕالی سوید دەڕوات (12بۆ 15ی شوباتی 2026)، ئەمیش تاکە پێشبڕکێی تەواو زستانەیە لەم وەرزەدا، و تایبەتمەندە بە ڕێڕەوە داپۆشراوەکان بە بەفر و سەهۆڵ کە پێویستی بە لێخوڕینی ستراتیژی و تایەی بە وردی هەڵبژێردراو و کۆنترۆڵی بەرزی ئۆتۆمبێل هەیە، و پێش هەموو شتێک پێویستی بەوەیە کە شۆفێرەکان متمانەیان بە توانای خۆیان هەبێت بۆ تێپەڕین لە بارودۆخە سەختەکانی زستان کە پێشبڕکێکە پێی تایبەتمەندە.

تێبینییەکانی پێشبڕکێ: 

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یارس ڕالی1 ژمارە 99 (ئۆلیڤەر سۆلبێرگ و ئێلیۆت ئێدمۆنسۆن)

 پلە: یەکەم
کات: 4 کاتژمێر و 24 خولەک و 59 چرکە

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یارس ڕالی1 ژمارە 33 (ئیلێڤن ئیڤانز / سکۆت مارتن)

پلە: دووەم
کات: 4 کاتژمێر و 25 خولەک و 50.8 چرکە

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یارس ڕالی1 ژمارە 1 (سێباستیان ئۆجیێ و فنسانت لانديه)

پلە: سێیەم 
کات: 4 کاتژمێر و 27 خولەک و 01.2 چرکە

- کۆتایی - 

×