تۆیۆتا عێراق لە ڕێکەوتی 20 ئەیلوولی 2025 ناوەندی پشکنین و ئامادەکردنی (PDI) لە شاری دهۆک کردەوە، وەک هەنگاوێکی ستراتیژی کە دیدگای کۆمپانیا دەردەخات لە گەشەپێدانی بواری ئۆتۆمبێل و بەرزکردنەوەی کارامەیی خزمەتگوزاریەکان بۆ کڕیاران لە سەرانسەری وڵات. ئەم ناوەندە بەشێکی بنەڕەتی لە سیستەمی کاری کۆمپانیا نیشان دەدات، کە تێیدا ئۆتۆمبێلەکان دەپشکنرێن و ئامادە دەکرێن بەپێی پرۆسێسێکی ورد کە ئامادەبوونی تەواو مسۆگەر دەکات پێش ڕادەستکردن.
ئەم شوێنە نوێیە ئاسانکاری زیاتر لە دابینکردنی خواستی زیادبووی سەر ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا دەکات، بە بەهێزکردنی خێرایی دابەشکردن و بەرزکردنەوەی پێوەرە تەکنیکییەکان. پرۆژەکە بە تەنها بە باشترکردنی کارایی لۆجستیەوە ناوەستێت، بەڵکو ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی درێژخایەنی کۆمپانیاکەیە بۆ بەهێزکردنی بوونی خۆی لە عێراق و زیادکردنی بەها بۆ بازاڕی ناوخۆیی لە ڕێگەی ژێرخانی پێشکەوتووەوە کە پشتگیری گەشەسەندنی بەردەوام دەکات.
دامەزراندنی ناوەندی پشکنین و ئامادەکردن لە دهۆک وەبەرهێنانێکی جۆری نیشان دەدات کە ڕەنگدانەوەی دیدگای تۆیۆتا عێراقە بۆ چەسپاندنی ئابوری خۆی و دانانی بناغەیەکی تۆکمە بۆ گەشەی کەرتی ئۆتۆمبێلی ناوخۆیی. پرۆژەکە توانای کارکردنی کۆمپانیا بەهێزدەکات و پابەندبوونی خۆی نیشان دەدات بۆ خستنەڕووی سەرمایە و شارەزایی جیهانی بۆ فراوانکردنی بنکەی خزمەتگوزاریەکان و باشترکردنی کارامەیی زنجیرەکانی دابینکردن، واتە هەموو ئەو هەنگاوانەی کە بەرهەم یان خزمەتگوزاریەکان تیایدا تێدەپەڕن لە سەرچاوەوە تا گەیشتن بە کڕیاری کۆتایی خێراتر، و بە تێچوێکی کەمتر، و کوالێتییەکی باشتر دابین دەکات. ئەم ڕەوتە ئاسۆییەکی نوێ بۆ گەشەسەندنی پیشەسازی دەکاتەوە و پشتگیری بازاڕی عێراق دەکات بە سەرچاوەی نوێ کە یارمەتیدەر دەبن لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و خواستی بازاڕی عێراق بە شێوەیەکی داهێنەر و بەرپرسیارانە دابین دەکات.
ناوەندەکانی دهۆک و هەولێر دڵی تۆڕی دابەشکردنی نیشتمانی پێک دەهێنن، کە نزیکەی 70% لە پێداویستی شارەکان بۆ ئۆتۆمبێل دابین دەکەن. ناوەندەکان پشت بە نوێترین تەکنۆلۆژیای پشکنین و ئامادەکردن دەبەستن کە کارامەیی کردارەکان بەرز دەکەنەوە و کاریگەرییە ژینگەییەکان کەم دەکەنەوە لە ڕێگەی ژینگەپارێزی بەردەوامەوە. هەروەها پرۆژەکە یارمەتیدەر دەبێت لە چالاکردنی ئابووری ناوخۆیی لە ڕێگەی دابینکردنی هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆوە، ئەمەش بەهای کۆمەڵایەتی زیاتری پێدەبەخشێت شانبەشانی ڕۆڵی پیشەسازی.
بەڕێز تاداشی تانیمۆتۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لە وتارەکەیدا باسی لە کردنەوەی ناوەندەکە کرد و وتی؛ "کردنەوەی ناوەندی پشکنین و ئامادەکردن لە دهۆک ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی قووڵی ئێمەیە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. ئێمە ئەم پڕۆژەیە بە زیاتر لە تەنها فراوانکردنی کارەکانمان دەبینین؛ بەڵێنێکە بۆ بەهێزکردنی کارامەیی کارکردنمان، و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکی متمانەپێکراو بۆ کڕیارانمان، و پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگای ناوخۆیی لە ڕێگەی دابینکردنی هەلی کاری ڕاستەقینەوە، سەرەڕای پابەندبوونی بەردەواممان بۆ ژینگە پارێزی."
کردنەوەی ناوەندی پشکنین و ئامادەکردن لە دهۆک وێستگەیەکی نوێ لە گەشتی تۆیۆتا عێراق نیشان دەدات بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیاران و گەشەپێدانی بواری ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان وعێراق. ئەم وەبەرهێنانە پێگەی کۆمپانیا وەک دابینکەرێکی متمانەپێکراو بەهێز دەکات کە چارەسەری تەواو پێشکەش دەکات کە پشتگیری گەشەی ئابووری دەکات و خواستی بازاڕی عێراق بە شێوەیەکی داهێنەر و بەرپرسیارانە دابین دەکات.