Toyota

تۆیۆتا عێراق تۆڕی خزمەتگوزارییەکانی فراوان دەکات بە کردنەوەی وێستگەیەکی نوێی خزمەتگوزاری لە کەرکووک

28 ئەیلوول 2025
تۆڕی تۆیۆتا

عێراق، کەرکووک – 28ی ئەیلوولی 2025

لە 28ی ئەیلوولی 2025 کۆمپانیای ساس بۆ بازرگانی و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل سنووردار، بریکاری ڕێپێدراوی تویۆتا عێراق، وێستگەیەکی نوێی خزمەتگوزاری لە کەرکووک کردەوە کە لەناو مۆڵی کەرکووکدایە. کردنەوەی ئەم وێستگەیە ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانی کۆمپانیایە بۆ بەهێزکردنی ئامادەبوونی مەیدانی و نزیکبوونەوە لە پێداویستییەکانی کڕیاران لە ناوچە سەرەکییەکانی شار. ئەم وێستگەیە دووەم وێستگەی ساسە لە پارێزگای کەرکووک و بەشێکە لە دیدگای فراوانکردنی کۆمپانیا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی نایاب بە کڕیاران لە سەرانسەری شارەکەدا.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەکەدا بەڕێز سالار بیبانی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی ساس، لەگەڵ بەڕێز سامان سەرمەد عاسی، بەرپرسی شاری کەرکووک، ستافی کۆمپانیا، و نوێنەرانی تویۆتا عێراق ئامادەبوون. ئاهەنگەکە بەرپرسانی ناوخۆیی لەخۆگرت، لەگەڵ یەکەم کڕیار کە ئۆتۆمبێلێکی لە پێشانگای تویۆتا لە شارەکە کڕیوە، و یەکەم کڕیار کە خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلەکەی کرد.

لەم بۆنەیەدا بەڕێز سامان سەرمەد ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ئامادەبوونمان لە کەرکووک ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ڕاستەقینەمانە بۆ خزمەتکردنی کڕیارەکانمان و دڵنیابوون لە گەیشتنیان بە خزمەتگوزارییەکان بە کوالێتییەکی بەرز. ئەم وێستگە نوێیە هەنگاوێکی ترە لە گەیاندنی ئەزموونێکی ناوازە کە شایەنی متمانەی کڕیارەکانمانە لە تویۆتا."

وێستگە نوێیەکە خزمەتگوزاری فراوان پێشکەش دەکات لەگەڵ خزمەتگوزاری تایبەتی نبض  بۆ کڕیارانی تویۆتا کە بریتییە لە: دوو ساڵ خزمەتگوزاری بێبەرامبەر یان 40,000 کیلۆمەتر (هەرکامەیان زووتر بێت)، سێ ساڵ یان 100,000 کیلۆمەتر گەرەنتی ئۆتۆمبێل، و هەشت ساڵ گەرەنتی بۆ پاترییە هایبردەکان.

وێستگەکە تیمێکی تایبەتمەندی خزمەتگوزاری خاوەن بڕوانامەی تێداییە لە تەکنیکارە ڕاهێنراوەکان بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییە یابانییەکانی تویۆتا. ساس بەردەوام وەبەرهێنان لە پەرەپێدانی لێهاتوویی و هێزی تەکنیکی خۆی دەکات بۆ دڵنیابوون لە خزمەتگوزاریی پێشکەشکراو کە پێویستییەکانی کڕیاران لە سەرانسەری عێراق دابین دەکات.

کردنەوەی ئەم وێستگە نوێیە پابەندبوونی ساس دوپات دەکاتەوە لە فراوانکردنی خزمەتگوزاریەکانی بۆ گەیشتن بە زۆرتریین ژمارە لە کڕیاران لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە ئەزموونێکی خزمەتگوزاری ناوازە و گشتگیر.

بە لقێک لە سەرەتای شار و وێستگەیەکی نوێ لە ناوەندی شاری کەرکوک، ساس خۆی ئامادە دەکات بۆ کردنەوەی سێیەم لقی گەورە لەلایەکی تری شار. ئەم فراوانکردنەش پشتگیری لە ئامانجی ستراتیژی ساس دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کڕیاران دەتوانن بگەن بە خزمەتگوزاری متمانەپێکراوەکانی تویۆتا لە هەرکوێیەک بن، بە پشتیوانی تیمێکی شارەزای ڕاهێنراو و بە کوالێتییەکی بەرز.

- کۆتایی -
×