Toyota

تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازۆ ڕەیسینگ سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆماردەکات بە بەدەست هێنانی پێنج پلەی یەکەم لە ڕالی فینلەندا

06 ئاب 2025
ئۆتۆمبێلی وەرزشی

فینلەندا، 6ی ئابی 2025

 

تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازۆ دەسکەوتێکی ناوازەیان بەدەستهێنا لە ڕالی فینلەندا، دوای ئەوەی پێنج پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتیەکەیان مسۆگەرکرد لە سەرکەوتنێکی بێ وێنە بۆ تۆیۆتا لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا، کالی ڕۆڤانپیرا و هاوکارەکەی یونی هالتونین یەکەم سەرکەوتنیان بەدەستهێنا لە وڵاتی خۆیان و بەسەر هاوتیمەکانیشیان پێشکەوتن لە پێنج پلەی یەکەم.

تیمی تۆیۆتا یارس GR ڕالی 1 ژمارە 69 باڵادەستیێکی تەواو و ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد کە ئەمەش وای کرد  لە قۆناغی یەکەمەوە پێشەنگی پێشبڕکێکە بگرن، لەکاتێکدا سەرکەوتنی ڕۆڤانپێرا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد وەک خێراترین ڕالی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە لە جیهانی ڕالیدا، بە تێکڕای خێرایی 129.95  کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەدرێژایی چوار ڕۆژی ڕالی.

بەم بۆنەیەوە، ئاکیۆ تۆیۆدا، سەرۆکی تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازۆ ڕەیسینگ، وتی: "پیرۆزبایی لە هەموو تیمەکان دەکەین بۆ ئەم سەرکەوتنە نایابە و بەدەست هێنانی پێنج پلەی یەکەم! بێگومان بۆ ئەم ئەنجامە خەیاڵییە سوپاسگوزاری خەڵکی زێدی خۆمان یوڤاسکولا، و ئەم دەسکەوتە ناوازەییەی تیمەکەمان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم".

تۆیۆدا وتیشی "پیرۆزبایی لە کالێ و یۆنی دەکەم بۆ یەکەم سەرکەوتنیان لە خاکی خۆیان! زۆر دڵخۆشم کە دواجار دەتوانن ئەم جامە تایبەتەی پێشبڕکێکە تەرخان بکەن بۆ هاندەرانە خۆجێیەکانی پاڵەوانیەتیەکە، و پیرۆزبایی لە پاڵەوانە فینلەندیەکانمان دەکەم! لەم وەرزەدا پێنج ڕاڵی دیکە هەیە، و ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن وەک تیمێک بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی باشتر کە چێژێکی زیاتر لە جاران بە شۆفێران ببەخشێت!"

تیمی تاکامۆتۆ کاتسوتا و ئارۆن جۆنستۆن بە ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا یارس GR ڕاڵی 1 ژمارە 18 پلەی دووەمیان بەدەست هێنا، و ئەمەش دووەم سەرکەوتنی کاتسوتاییە لە کۆتا سێ وەشانی ڕاڵی فینلەندا. ئەم دووانە ئاستێکی خێرا و ناوازەیان پێشکەش کرد و بە 39.2 چرکە لە دوای پلە یەکەمەوە کۆتاییان بە پێشبڕکێکە هێنا.
سباستیان ئۆجیر و ڤینسێنت لانديه بە ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا یاریس GR  ڕاڵی 1 ژمارە 18 پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا، دوای ڕکابەریێکی توند لەگەڵ هاوتیمەکانیان ئیلڤین ئیڤانز و سکۆت مارتن کە پلەی چوارەمیان بەدەستهێنا. ئاستە بەهێزەکەی ئیڤانس پێشەنگی خۆی لە پاڵەوانێتی شۆفێران درێژکردەوە بە کۆکردنەوەی 176 خاڵ و بە جیاوازییەکی کەم ڕۆڤانپێرا و ئۆجییە بە کۆکردنەوەی 173 خاڵ و 163 خاڵ لە دوای ئەوەوە دێن.

سەرکەوتنی پێنجەمی تۆیۆتا لەلایەن ئەستێرەی ناوخۆیی درەوشاوە سامی باجاری و هاوشۆفێرەکەی مارکو سالمینێن تۆمارکرا، کە پلەی پێنجەمیان لە ڕیزبەندی گشتیدا بەدەستهێنا بە ئاستێکی سەرنجڕاکێش و ناوازەیی لە لێخوڕین و پتەوی بە درێژایی کۆتایی هەفتەکە کە سێ بردنەوەی لە قۆناغی جیاوازی پێشبڕکێکەدا بە دەست هێنا. 

ئەم ئەنجامە تەنها دووەم جارە بە درێژایی مێژووی پاڵەوانێتی جیهانی ڕالی ئەنجام بدرێت و لە ساڵی 1990ەوە نەبینراوە کە یەک بەرهەمهێنەر هەر پێنج پلەی یەکەمی پێشبڕکێیەک بەدەست بهێنێت. بە هەشتەمین سەرکەوتنی لەم وەرزەدا لە 9 ڕالیدا، تۆیۆتا پێشەنگی خۆی لە پاڵەوانێتی بەرهەمهێنەران بە 87 خاڵ درێژکردەوە و کۆی گشتی خاڵەکانی بۆ 458 خاڵ بەرزکردەوە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیای تۆیۆتا بەشداری لە چەندین ڕووداوی وەرزشی ئۆتۆمبێل کردووە، لەوانە فۆرمۆلا وەن، پاڵەوانێتی جیهانی بەرگەگرتن (WEC) و پێشبڕکێی بەرگەگرتنی 24 کاتژمێری "نوربۆرگرینگ". بەشداریکردنی تۆیۆتا لەم چالاکییانەدا لە ڕێگەی تیم و لایەنە جیاوازەکانی ناو کۆمپانیاکە ئەنجامدرا تا مانگی نیسانی 2015، کاتێک تۆیۆتا کۆمپانیای گازۆ ڕەیسینگی دامەزراند، کە هەموو چالاکییەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێلی لە ژێر یەک ناودا چەسپاند. دروشمی تۆیۆتا کە "رێگاوبانەکان خەڵک بنیات دەنێن"، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی وەرزشی ئۆتۆمبێل وەک پایەیەکی بنەڕەتی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی هەمیشە باشتر. بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ساڵانێک کە لە ژێر بارودۆخی توندی پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێل بەدەستی هێناوە، تیمی GR ئامانجیەتی تەکنەلۆژیای پێشەنگ و چارەسەری نوێ پەرەپێبدات کە ئازادی و سەرکێشی و ئەزموونی شۆفێری بۆ هەمووان بهێنێت.

قۆناغی داهاتووی پێشبڕکێکە بریتییە لە ڕالی پاراگوای کە لە 28 بۆ 31ی ئاب بەڕێوەدەچێت، ئەمەش یەکەمجارە پاڵەوانێتییەکە سەردانی ناوچەی ئەمریکای باشوور دەکات، و دوو هەفتە دواتر ڕالی شیلی دێت.

تێبینییەکانی پێشبڕکێ: 

  • تۆیۆتا GR یارس ڕالی 1، ژمارە 69 (شۆفێران: کالی ڕۆڤانپێرا و یونی هالتونێن)  
    • پلە: یەکەم
    • کات: 2 کاتژمێر و 21 خولەک و 51,4 چرکە
    •  
    تۆیۆتا GR یارس ڕالی 1، ژمارە 18 (شۆفێران: تاکامۆتۆ کاتسوتا و ئارۆن جۆنستۆن)  
    • پلە: دووەم
    • کات: 2 کاتژمێر و 22 خولەک و 30,6 چرکە
    •  
    تۆیۆتا GR یارس ڕالی 1، ژمارە 17 (شۆفێران: سێباستیان ئۆجیر و ڤینسێنت لاندایس)  
    • پلە: سێیەم
    • کات: 2 کاتژمێر و 22 خولەک و 36.5 چرکە
    •  
    تۆیۆتا GR یارس ڕالی 1، ژمارە 33 (شۆفێران: ئێلفین ئیڤانس و سکۆت مارتن)  
    • پلە: چوارەم
    • کات: 2 کاتژمێر و 22 خولەک و 39.5 چرکە
    •  
    تۆیۆتا GR یارس ڕالی 1، ژمارە 5 (شۆفێران: ئێلفین ئیڤانس و سکۆت مارتن)  
    • پلە: پێنجەم
    • کات: 2 کاتژمێر و 23 خولەک و 10,2 چرکە

     

- کۆتایی - 

×