Toyota

تیمی تۆیۆتا گازۆ ڕیکۆرد دەشکێنێت و پلەی یەکەم و دووەم بەدەست دەهێنێت لە ڕاڵی چیلی

17 ئەیلوول 2025
ئۆتۆمبێلی وەرزشی

چیلی، بیۆبیۆ – 17ی ئەیلوولی 2025

تیمی تۆیۆتا گازۆ بۆ پێشبڕکێ ئاهەنگی سەرکەوتنێکی مێژوویی گێڕا لە ڕاڵی چیلی، کە سێباستیان ئۆجیر و هاوکارەکەی ڤینسێنت لاندایس پێشەنگی پێشبڕکێکەیان گرت بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یاریس ڕاڵی 1 ژمارە 17، لە کاتێکدا هاوتیمەکەی ئێلڤن ئێڤانز و هاوکارەکەی سکۆت مارتن پلەی دووەمیان بەدەستهێنا بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یاریس ڕاڵی1 ژمارە 33.

ئەمەش 103هەمین سەرکەوتنی تۆیۆتایە لە پاڵەوانێتی جیهانی ڕاڵی، کە زۆرترین ژمارەی سەرکەوتنە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا لەلایەن بەرهەمهێنەرێک بەدەست هێنرابێت، سەرباری ریکۆردی تۆیۆتا بۆ پلەی یەکەم و دووەمی کە بۆ سییەم جارە بە دەستی دەهێنێت. بەم دەستکەوتەوە، کۆمپانیای تۆیۆتا پێشەنگی خۆی لە پاڵەوانێتی بەرهەمهێنەران بۆ 125 خاڵ بەرز کردەوە، لە کاتێکدا تەنها سێ قۆناغ ماوە بۆ کۆتایی وەرز.

بەم بۆنەیەوە، ئاکیۆ تۆیۆدا، سەرۆکی تیمی تۆیۆتا گازۆ بۆ پێشبڕکێ گوتی: "پیرۆزبایی لە سێباستیان و ڤینسێنت دەکەم بۆ سەرکەوتنیان لە ڕاڵی چیلی! لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە قۆناغەکانی کۆتایی وەرز، تەنها یەک هیوام هەیە: هیوادارم شۆفێرەکان بتوانن بە تەواوی چێژ لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکان وەربگرن. بۆ هەموو ئەندامانی تیمەکە، بەردەوام بن لە ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلەکان بە وریاییەوە، و بۆ شۆفێرەکان، هەموو هەوڵێکتان بدەن و لەم سێ ڕاڵیە کۆتاییەدا چێژ وەربگرن! زۆر بەپەرۆشم بۆ بینینی هەمووتان لە پێشبڕکێکاندا!"

ڕاڵی چیلی کە لە هەرێمی بیۆبیۆ بەڕێوە چوو، شایەتی پێشبڕکێیەکی توند بوو لەناو ڕێڕەوە سەختەکانی پێشبڕکێکە. باران بەرلە قۆناغە سەرەتاییەکان کاریگەری لەسەر کوالێتی ڕێگاکە کرد، ئەمەش دەرفەتی بە ئێڤانز دا دەرفەتەکە بقۆزێتەوە و زوو پێشرەوی بگرێت پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ دواوە لەگەڵ وشکبوونی ڕێڕەوەکە، لە کاتێکدا ئۆجیر سوودی وەرگرت بۆ کەمکردنەوەی جیاوازیەکە. لەگەڵ بەردەوامبوونی بارانبارین، ئێڤانز هێزی خۆی بەدەست هێنایەوە پێش ئەوەی ئۆجیر وەڵامی بداتەوە بە سێ سەرکەوتنی لەسەریەک لە قۆناغەکاندا و دەست بەسەر پێشەنگییەکەدا بگرێتەوە.

پێش قۆناخە کۆتاکان تەنها 6.3 چرکە جیاوازی لەنێوان دوو تیمەکەدا هەبوو، شۆفێرەکان سەرکەوتنەکانیان لەسەر قۆناغە سەرەتاییەکان دابەش کرد، پێش ئەوەی ئۆجیر بە جیاوازیەکی زۆرەوە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بچێتە پێشەوە، تاکو پێشبڕکێکە لە قۆناغی پاوەری کۆتاییدا تەواو بکات. بەم سەرکەوتنەوە، ئۆجیر سەرکەوتنی شەستو شەشەمی لە ژیانی وەرزشی خۆیدا بەدەست هێنا، و دووەم سەرکەوتنی لەسەریەک لە ئەمەریکای باشوور، هەروەها زۆرترین خاڵی بەدەست هێنا دوای ئەوەی پێشەنگی قۆناغەکانی سوپەر سەندای و قۆناغی پاوەری بوو، بە 224 خاڵەوە پێشەنگی پاڵەوانێتی شۆفێرانی گرت.

لەلایەن خۆیەوە، ئیڤانز و هاوکارەکەی مارتن نمایشێکی هاوسەنگیان پێشکەش کرد و توانیان ڕالییەکە بە تەنها 11 چرکە جیاوازی تەواو بکەن، بەمەش پلەی دووەمیان لە قۆناغی سوپەر سەندای بەدەست هێنا، ئەمەش وایکرد تەنها بە دوو خاڵ لە دوای ئۆجیرەوە بێن لە پاڵەوانێتی شۆفێران.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیای تۆیۆتا بەشداری لە چەندین ڕووداوی وەرزشی ئۆتۆمبێل کردووە، لەوانە فۆرمۆلا وەن، پاڵەوانێتی جیهانی بەرگەگرتن (WEC) و پێشبڕکێی بەرگەگرتنی 24 کاتژمێری "نوربۆرگرینگ". بەشداریکردنی تۆیۆتا لەم چالاکییانەدا لە ڕێگەی تیم و لایەنە جیاوازەکانی ناو کۆمپانیاکە ئەنجامدرا تا مانگی نیسانی 2015، کاتێک تۆیۆتا کۆمپانیای گازۆ ڕەیسینگی دامەزراند، کە هەموو چالاکییەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێلی لە ژێر یەک ناودا چەسپاند. دروشمی تۆیۆتا کە "رێگاوبانەکان خەڵک بنیات دەنێن"، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی وەرزشی ئۆتۆمبێل وەک پایەیەکی بنەڕەتی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی هەمیشە باشتر. بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ساڵانێک کە لە ژێر بارودۆخی توندی پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێل بەدەستی هێناوە، تیمی GR ئامانجیەتی تەکنەلۆژیای پێشەنگ و چارەسەری نوێ پەرەپێبدات کە ئازادی و سەرکێشی و ئەزموونی شۆفێری بۆ هەمووان ببەخشێت.

گەڕی داهاتوو، ڕالی ناوەڕاستی ئەوروپایە، دوازدەیەم گەڕی پاڵەوانییەتی جیهانی ڕالی 2025، کە بریارە لە ماوەی16-19 ی تشرینی یەکەم ئەنجام بدرێت، لەوێدا ڕکابەرەکان دەگەڕێنەوە بۆ شەقامە قیرتاوەکان دوای حەوت خول لەسەر شەقامە رووپۆشکراوەکان بە بەرد. ئەم ڕالییە، کە یەکەم جار لە 2023 ئەنجام درا، لە شەقامە ناهەموارەکان کە بە درێژایی ئەڵمانیا و کۆماری چیک و نەمساوە درێژ دەبنەوە.

تێبینییەکانی پێشبڕکێ: 

  • ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یاریس ڕالی1 ژمارە 17 (شۆفێرەکان: سێباستیان ئۆجیر و ڤینسێنت لاندایس)
    • پلە: یەکەم
    • کات: 2 کاتژمێر و 55 خولەک و42.1  چرکە

 

  • ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یاریس ڕالی1 ژمارە 33 (شۆفێرەکان: ئێلڤین ئیڤانز و سکۆت مارتن)
    • پلە: دووەم
    • کات: 2 کاتژمێر و 55 خولەک و 53,1 چرکە

 

- کۆتایی - 
×