تیمی ڕالی گازوو ڕەیسینگ (GR-WRT) لە ڕالی ئەکرۆپۆلیسی یۆنان سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێنا، کاتێک سێباستیان ئۆجیێ و یاریدەدەرەکەی ڤینسێنت لاندێی، بە ئۆتۆمبێلی ژمارە 1 تۆیۆتا GR یارس ڕاڵی1، لە ڕۆژی کۆتایی پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا. لە هەمان کاتدا، هاوتیمەکانیان تاکامۆتۆ کاتسۆتا و ئارۆن جۆنستۆن، بە ئۆتۆمبێلی ژمارە 18 تۆیۆتا GR یارس ڕاڵی1، بە دەستهێنانی پلەی سێیەم، دوو سەکۆی سەرکەوتنیان بۆ تیمەکە مسۆگەر کرد. بەم ئەنجامەش، تۆیۆتا جیاوازی خۆی لە لوتکەی ڕێزبەندی بەرهەمهێنەران لە پاڵەوانێتی جیهانی ڕالی (FIA WRC) بۆ 140 خاڵ فراوانتر کرد.
ئاکیۆ تۆیۆدا، بەڕێوەبەری کارگێڕی تیمی تۆیۆتا گازوو ڕەیسینگ (TGR)، وتی:
" "سیب و ڤینسێنت، سوپاستان دەکەم بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە سەرنجڕاکێشە دوای گەڕانەوە تواناتان لە ڕۆژی کۆتاییدا! و بردنەوەی ڕۆژی یەکشەممەی نایاب ((Super Sunday، بردنەوەی قۆناغی کۆتایی (Power Stage)، بەدەستهێنانی زۆرترین خاڵ، و گەیشتن بە پلەی سێیەمی پاڵەوانێتی... ئەوە هەمان سیب و ڤینسێنتە کە هەموومان دەیانناسین.
هەروەها: تاکامۆتۆ، پیرۆزباییت لێدەکەم کە دووبارە گەیشتی بە سەکۆی سەرکەوتن دوای بەدەستهێنانی پلەی سێیەم. لەم وەرزەدا، تا ئێستا لە نیوەی ڕالییەکاندا تۆمان لەسەر سەکۆی سەرکەوتن بینیوە. چاوەڕوانم لە نیوەی دووەمی وەرزەکەدا سەرکەوتنی زیاتر لە تۆ ببینم."
تۆیۆدا ئاماژەی بەوەش کرد:
"یەکێک لە خۆشترین یادەوەرییەکانم لە ڕالی یابان، کاتێک بوو کە سیب هات بۆ ئەوەی قسەم لەگەڵ بکات. کاتێک سەیری ئەم ئەنجامە دەکەم، زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر گفتوگۆکەمان لەو ساتەدا، ڕۆڵێکی بچووکیشی هەبووبێت لە یارمەتیدانی بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە. بەپەرۆشم ببینم لە نیوەی دووەمی وەرزەکەدا چی دەتوانن ئەنجام بدەن. بەردەوام بن! سوپاسی سەرجەم ئەندامانی تیم دەکەم."
ڕالی ئەکرۆپۆلیسی یۆنان لە ڕێگا شاخاوییە بەردینەکانی ناوەڕاستی یۆنان، لە ژێر پلەی گەرمای زیاتر لە 30 پلەی سیلیزی بەڕێوەچوو. ئەم ڕالییە جارێکی تر شایستەی ناوبانگەکەی بوو لە ڕووی دژواری ڕێگا و بارودۆخە سەختەکانەوە، ئەوەش فشارێکی بەردەوام خستە سەر ئۆتۆمبێلەکان، تایەکان و تیمەکان لە سەرانسەری پێشبڕکێکەدا.
بەهۆی پێگەی بەرزیان لە پاڵەوانێتییەکەدا، تیمی گازوو ڕەیسینگ پێشبڕکێکەیان لە نێوان پێنج ئۆتۆمبێلی یەکەمدا دەستیان بە ڕالییەکە کرد، ئەمەش ئەرکێکی قورسی خستە سەر شانیان، کە بریتی بوو لە پاککردنەوەی هێڵی پێشبڕکێ لە بەردە وردەکان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی دوای ئەوان دەهاتن. ئۆجیێ و لاندێی سوودیان لە ڕێزبەندی دەستپێکیان وەرگرت و ڕۆژی یەکەمیان بە جیاوازییەکی کەمتر لە 10 چرکە لە پێشەنگی کۆتایی پێهێنا، پاشان لە کۆتایی ڕۆژی دووەم جیاوازییەکەیان بۆ تەنها 4.1 چرکە کەم کردەوە.
ئۆجێ و لاندێ دوای تۆمارکردنی خێراترین کات لە یەکەم قۆناغی ڕۆژی کۆتایی، بوونە پێشەنگی ڕالییەکە، پاشان لە قۆناغی پێش کۆتایی جیاوازییەکەیان فراوانتر کرد. دواتر، لە هەردوو پۆلێنی قۆناغی کۆتایی و ڕۆژی یەکشەممەی نایاب یەکەم بوون و بە جیاوازی 58.3 چرکە سەرکەوتنەکەیان مسۆگەر کرد، هەروەها 35 خاڵیان بەدەست هێنا، کە زۆرترین ڕێژەی ژمارەی خاڵە. ئەم سەرکەوتنە بوو بە 69 یەمین سەرکەوتنی ئۆجیێ لە پاڵەوانێتی ڕالی جیهانی (WRC)، هەروەها دووەمین سەرکەوتنی ئەو لە ڕالی ئەکرۆپۆلیسی یۆنان.
هەروەها، کاتسۆتا و جۆنستۆن پلەی سێیەمی ڕێزبەندی گشتیان بەدەست هێنا، دوای ئەوەی لە درێژەی ڕالییەکەدا لە پلەی نۆیەمەوە بەرزبوونەوە بۆ پلەی سێیەم. لە ڕۆژی یەکەمدا دووەمین ئۆتۆمبێلی سەر ڕێگا بوون، توانیان لە کێشە دوور بکەونەوە، پاشان بە شێوەیەکی بەردەوام بەرەو سەکۆی سەرکەوتن پێشکەوتن و دوو سەکۆی سەرکەوتنیان بۆ تۆیۆتا مسۆگەر کرد
دوای ڕالی ئەکرۆپۆلیسی یۆنان، تۆیۆتا جیاوازی خۆی لە لوتکەی پاڵەوانێتی بەرهەمهێنەراندا بۆ 140 خاڵ فراوانتر کرد. لە هەمان کاتدا، تیمی گازوو ڕەیسینگ ئێستا پێنج پلەی یەکەمی ڕیزبەندی شۆفێرانیان داگیرکردووە، کە ئێڤانز لە پێشەنگی پاڵەوانێتییەکەیە و دوای ئەو کاتسۆتا، ئۆجیێ، پاجاری و سۆلبێرگ دێن.
کۆمپانیای تۆیۆتا خاوەنی مێژوویەکی دێرینە لە وەرزشی پێشبڕکێ ئۆتۆمبێلدا هەیە کە زیاتر لە 60 ساڵ دەگەڕێتەوە. بە پشتبەستن بە فەلسەفەی «رێگاوبانەکان مرۆڤ دروست دەکەن، مرۆڤ ئۆتۆمبێل دروست دەکات»، تۆیۆتا لە جۆراوجۆرترین پۆلەکانی پێشبڕکێ ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری جیهاندا بەشداری کردووە. ئەم دەستکەوتانە لە سەخترین بارودۆخەکاندا، لەگەڵ ئەو ئەزموون و زانیارییە تەکنیکییانەی بەدەست هاتوون، بوونەتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ بەردەوامبوونی کۆمپانیاکە لە پەرەپێدانی باشترین ئۆتۆمبێلەکان لە مێژوودا.
هاوکات تیمی گازوو ڕەیسینگ بەردەوامە لە بەشداریکردن لە بەرزترین ئاستی پێشبڕکێ ئۆتۆمبێل، وەک پاڵەوانێتی جیهانی ڕالی (FIA WRC)، هەروەها لە چالاکییەکانی پێشبڕکێ ئۆتۆمبێل بۆ کڕیاران، بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلە بەرهەمهاتووەکان.
گەڕی نۆیەمی پاڵەوانێتی جیهانی ڕالی (FIA WRC) بۆ ساڵی 2026، بە ڕالی ئەستۆنیا (17–19ی تەمموز) دەستپێدەکات، کە لەسەر قۆناغە خێراکانی ڕێگای خۆڵ بەڕێوەدەچێت و بەشە پان و تەسکەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. زەوییە نەرم و لمییەکەش لە گەڕی دووەمدا دەکرێت پڕ ببێت لە شیار قووڵەکان.
تێبینییەکانی پێشبڕکێ:
ئۆتۆمبێلی ژمارە 1 تۆیۆتا GR یارس ڕاڵی1 (سێباستیان ئۆجیێ و ڤینسێنت لاندێی):
پلە: یەکەم
کات: 3 کاتژمێر، 36 خولەک، و 40.7 چرکە
ئۆتۆمبێلی ژمارە 18 تۆیۆتا GRیارس ڕاڵی1 (تاکامۆتۆ کاتسۆتا / ئارۆن جۆنستۆن):
پلە: سێیەم
کات: 3 کاتژمێر، 39 خولەک، و 45.5 چرکە ( +3خولەک و 4.8 چرکە)