Toyota

تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی یارس GR بە پاکێجێکی نوێی کارایی هەوایی دەخاتە بازاڕەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

07 شوبات 2026
ئۆتۆمبێلی نوێ

تۆیۆتا بۆ یەکەمجار هاتنی ئۆتۆمبێلی یارس GR بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند. مۆدێلەکە لەسەر بنەمای پێشبڕکێ  و سەرکەوتنەکانی پاڵەوانێتی جیهانی ڕالی (WRC) و زنجیرەی سوپەر تایکیو و پاڵەوانێتی ڕالی یابانی پەرەی پێدراوە. پشتگیریکراوە بە پاکێجی کارای نوێی هەوایی کە پەرەی پێدراوە بۆ بەهێزکردنی کارایی ئاراستەکردن و زیادکردنی سەقامگیری ئۆتۆمبێل و باشترکردنی کارایی ساردکردنەوە ، بێگومان ئەمەش قۆناغێکی تەواو نوێیە بۆ یارس لە ناوچەکەدا و ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی کۆمپانیاکەیە بۆ پەرەپێدانی باشترین ئۆتۆمبێلەکان.

یارس GR بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2020 لە یابان خرایە بازاڕەوە و یەکەم مۆدێلی تۆیۆتا بوو بە پێی ڕێچکەیەک کە پشت بە پێشبڕکێکان و بە شارەزاییەکانی تیمی تۆیۆتا گازوو دەبەستێت بۆ پەرەپێدان، کە لەم دواییانەدا یاریدەدەربوون بۆ بردنەوەی پێنجەمین جار لەسەریەک نازناوی بەرهەمهێنەرانی پاڵەوانێتی جیهانی ڕالی. پرۆسەی پەرەپێدان بریتی بوو لە وردبینیکردن لە هەموو تێبینییەکانی شۆفێرانی تیمەکە سەبارەت بە جۆرە جیاوازەکانی ڕێگاکان، بەشێوەیەک دڵنیایی و کۆنترۆڵ لە هەموو گەشتێکدا مسۆگەر بکات.

لەگەڵ میراتە وەرزشییەکەیدا ، یارس GR هەستی پیشەیی بەرجەستە دەکات کە تۆیۆتا پێی ناسراوە. هەر ئۆتۆمبێلێک بە وردی لە کارگەی GR کۆدەکرێتەوە کە هێڵێکی بەرهەمهێنانی تایبەتە لەناو دامەزراوە بەناوبانگەکەی مۆتۆماچیدا، لەلایەن تیمێکی پیشەوەری شارەزا، "تاکومی"، کە شارەزایی خۆیان تەرخان دەکەن بۆ پاراستنی بەرزترین ستانداردەکانی وردبینی و کارایی، لە هەمان کاتدا بەرجەستەی تەکنەلۆژیای وەرگیراو لە پێشبڕکێی وەرزشی ئۆتۆمبێلەکان دەکەن لەڕێگەی کاری دەستی وردەوە کە تایبەتمەندی ناوازەی خۆی بەم مۆدێلە دەبەخشێت.

بەم بۆنەیەوە، ئاکیۆ تۆیۆدا (مۆریزۆ)، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی تۆیۆتا و شۆفێری تاقیکردنەوەی سەرەکی، وتی: "تۆیۆتا یارس GR بۆ سەرکەوتن دروستکراوە. لە ڕابردوودا هەوڵماندا سەرکەوتن لە پێشبڕکێکان بەدەستبهێنین بە دەستکاریکردنی ئۆتۆمبێلە بازرگانییە بەرهەمهێنراوەکانمان، بەڵام بەم ئۆتۆمبێلە، پڕۆسەکەمان پێچەوانە کردۆتەوە، و شێوەی کۆتایی ڕاستەوخۆ لە دەستی خۆماندایە."

پێشبڕکێ وەرزشیەکان ڕێگایەکی سەرەکییە کە تۆیۆتا ئۆتۆمبێلەکانی لە ڕێگەیەوە پەرەپێدەدات، یارس GR وەک تاقیگەیەکی گەڕۆک بۆ داهێنان و باشترکردنی بەردەوام کاردەکات. هەر پێشبڕکێیەک لەسەر گۆڕەپان دەبێتە وانەیەک بۆ بەرەو پێشبردنی پێشکەوتنەکان بۆ ئاستێکی تر، ئەمەش لە درووشمی پەرەپێدانی ئەندازیارەکانیەوە وەرگیراوە کە دەڵێن: "سوپاس بۆ شکاندنی."

یارس GR لەسەر بنەمای تێبینی شۆفێران پەرەی پێدراوە و لە ڕێگەی چەندین پێشبڕکێی نێودەوڵەتییەوە پاڵاوتە کراوە، کە تێکەڵەیەکی هاوسەنگ پێشكەش دەکات لە ئەندازیاری داهێنەرانە لە ڕێگای پێشبڕکێیە وەرزشییەکان و کارایی هەوایی بەرز. ئۆتۆمبێلەکە بە بزوێنەرێکی سێ سلیندەری تۆربۆی 1.6 لیتری بە (G16E-GTS) کاردەکات، کە هێزی 296 ئەسپ و زەبری 400 نیوتن مەتر بەرهەم دەهێنێت. ئەم بزوێنەرە بە گێڕێکی ئۆتۆماتیکی هەشت خێرایی تازە پەرەپێدراو یان بە گێڕێکی نمرەی زیرەک بە شەش خێرایی دێت کە گۆڕینی ورد و زیرەک لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی کارا و چێژ وەرگرتنێکی تەواو لە لێخوڕین پێشکەش دەکات. سیستەمی دەبڵ ئەکسڵ بە GR-FOUR دێت و چوار تایەکەی تایبەتمەندی کلاجی فرە پلێتی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی و تیایدا سێ شێوازی لێخوڕینی هەیە، کە بەردەوام زەبر لە نێوان تایەکانی پێشەوە و دواوە دابەش دەکات بۆ زۆرترین جێگیری لە پێچەکان و لەسەر ڕووکارە جیاوازەکان.

بە یەکگرتنی لەگەڵ سیستەمی پاڵنان، پاکێجی کارای هەوایی هێزی خوارەوە، کارایی ساردکردنەوە، و هاوسەنگی خێرایی بەرز زیاد دەکات لە ڕێگەی شەش پێکهاتەی ئەندازیاری وردەوە، لەوانە ڕووپۆشێکی ئەلەمنیۆم لەگەڵ بۆری هەوا کە بیرۆکەکەی لە GRMN Yaris وەرگیراوە بۆ باشترکردنی سارکردنەوە، لێواری پێشەوەی خوارەوە کە هێزی بەرزکردنەوە کەمدەکاتەوە، دەرچەی هەوای گیرخواردوو لەناو گورزەی تایەکان دەردەکات بۆ بەرزکردنەوەی وەڵامدانەوە، و لە خوارەوەدا کەڤەری تانکی سووتەمەنی کە دەرچوونی هەوا لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەدا ئاسان دەکات، لەگەڵ باڵێکی دواوەی گۆڕاو کە جێگیری بەرز دەکاتەوە، و دەرچەی هەوا لە دەعامی دواوەدا کە "کاریگەری چەتر" کەمدەکاتەوە لە ژێر فشاری داینامیکی بەرزدا.

تیمی پەرەپێدانی یارس GR (بە پاکێجی کارای هەوایی) ڕایگەیاند: "پاکێجی کارایی هەوایی بە هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ شۆفێرانی پیشەگەر پەرەی پێدراوە لە ڕێگەی تاقیکردنەوەیەکی توند لە ژێر بارودۆخی ڕالیەکان و ڕێڕەوەکانی پێشبڕکێدا. بە پشتبەستن بە تێبینی شۆفێرانی وەک ئۆشیما، پلانی سەرەتاییمان فراوانتر کرد و تایبەتمەندی نوێمان زیاد کرد، وەکو لێواری پێشەوەی خوارەوە، بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین هاوسەنگی و سەقامگیری و  بەرزترین ڕێژەی کارایی."

بۆ ئەوەی ئەم داینامیکییە ناوازەیە کارابێت کەرەستەی کێش سووک بەکارهێنراوە، لەوانە ئەلەمنیۆم بۆ کەڤەری بزوێنەر و دەرگا و کەڤەری دواوە. لە هەمان کاتدا سەقفەکەی لە پلاستیکی بەهێزکراو بە ڕیشاڵی کاربۆنی (CFRP) دروستکراوە، کە ناوەندی کێش دادەبەزێنێت و ڕەقی زیاد دەکات. دەعامییەکانیشی لە MacPherson لەسەر تایەکانی پێشەوە زیادکراوە، کە کۆنترۆڵکردنێکی تەواو، وەڵامدانەوەیەکی خێرا و لێخوڕینی هاوسەنگ پێشکەش دەکات، لەلایەکی دیکە سیستەمی قوفڵکردنی ئەکسڵی ناوەندی سنوورداری لە پێشەوە و دواوە هەیە، ویلەکانی لە ئەلەمنیۆمی توند درووستکراوە و تایەکانی لە Michelin Pilot Sport 4S کە ئاستێکی ناوازە و وردییەکی تەواو مسۆگەر دەکات.

وەک هەموو مۆدێلەکانی تۆیۆتا، سەلامەتی لە پێشینەی تۆیۆتا یارس GR دەمێنێتەوە. شۆفێران دەتوانن هەست بە ئاسوودەیی و ئارامی دەروونی بکەن لە ڕێگەی سیستەمی پێشکەوتووی "تۆیۆتا سەیفتی سێنس"، کۆمەڵێک تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەلامەتی و سیستەمی یارمەتیدانی شۆفێر لەخۆدەگرێت کە دیزاین کراون بۆ پشتگیری و بەهێزکردنی لێخوڕین لە بارودۆخە جیاوازەکانی لێخوڕیندا. ئەم سیستەمە شەش ئێر باگی تێدایە بە سیستەمی سنوردارکردنی جووڵەی تەواوکەر (SRS)، سیستەمی پێش پێکدادان (PCS)، سیستەمی یارمەتیدەری ڕێنیشاندەری فریاگوزاری، سیستەمی جێگیرکەری زیرەکی خێرایی خۆگونجێن (IACC)، سیستەمی مانەوە لە هێڵ (LDA) لەگەڵ یارمەتی ئاراستەکردنی فریاگوزاری ڕۆژانە، یارمەتی بەدواداچوونی هێڵ (LTA)، سیستەمی ناسینەوەی هێماکانی سەر ڕێگا (RSA)، و سیستەمی ڕووناکی خۆگونجێن (AHS) بۆ باشترکردنی بینین لە کاتەکانی شەو.

جگە لەوەش ئۆتۆمبێلی یارس GR بە سیستەمی چاودێریکردنی خاڵی کوێر (BSM) و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی هاتوچۆی دواوە (RCTA) لەگەڵ تایبەتمەندی برێککردنی ئۆتۆماتیکی بۆ دوورکەوتنەوە لە پێکدادان لە کاتی گۆڕینی هێڵ یان گەڕانەوە بۆ دواوە، هەروەها سیستەمی پەیوەندی فریاگوزاری (eCall) کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕاپۆرت بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لە باری نائاسایی یان لە ئەگەری ڕووداوی سەختدا. تەکنەلۆجیاکانی تری سەلامەتی بریتین لە سیستەمی یارمەتیدانی خێراکردن لە بەرزاییەکان (HAC)، سیستەمی کۆنترۆڵی سەقامگیری ئۆتۆمبێل (S-VSC)، سیستەمی دژە قوفڵکردنی برێک (ABS)، و سیستەمی یارمەتیدەری برێک (BA)، و سیستەمی چاودێریکردنی پەستانی تایەی ئۆتۆماتیکی (TPWS).

تۆیۆتا یارس GR ی نوێ دەرفەت بۆ شۆفێران دەدات بۆ دەربڕینی شێوازی خۆیان لە ڕێگەی پێنج ڕەنگی دەرەوەی تایبەتەوە؛ ئەوانیش: سپی پلاتینی مرواریی "میکا"، و سپیی سوپەر II، و ڕەشی شایستە، و کانزایی شایستە، و سووری سەرنجڕاکێش. بەڵام کابینەی ناوەوە، بە دوو ستایلی وەرزشی جوان بەردەستە ئەوانیش: بە ستایلێکی ڕەش و ڕازێنراو بە وردەکاری سوور کە هێزی GR دەردەخات یان ستایلی تەواو ڕەش بۆ ئەوانەی کە ستایلی مۆدێرن و سادەیان پێ جوانترە.

بەم پێشکەوتن و تایبەتمەندیانە، یارس GR بەردەوامە لە بەرجەستەکردنی ناسنامەی وەرزشی پێشبڕکێی تۆیۆتا بە دیزاینێک کە چێژێکی ڕۆژانەی لێخوڕین دەدات. نۆبویوکی تاکێمورا، نوێنەری سەرەکی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی چارەسەری جوڵە و وزەی تۆیۆتا بۆ سعودیە ڕایگەیاند، "بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خولیای قووڵیان بۆ وەرزشی پێشبڕکێ ناسراون، و ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە یارس GR پێشکەش بە کڕیارەکانمان دەکەین. بە ئەزموونی ڕالی و پێشکەوتنە ئایرۆداینامیکییەکانی، یارس GR ئۆتۆمبێلێکە سنوورەکان تێدەپەڕێنێت و پابەندبوون بە زۆرترین چێژ لە لێخوڕین و پەرەپێدانی باشترین ئۆتۆمبێلەکان بۆ ناوچەکەمان بەرجەستە دەکات."

- کۆتایی -
×