Toyota

تۆیۆتا عێراق ئاهەنگی دەرچوونی 19 فێرخوازی گێڕا بە هاوکاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP)

18 تشرینی دووەم 2024
چالاکی کۆمەڵگا

بەغداد، عێراق 16ی تشرینی دووەمی 2024

تۆیۆتا عێراق و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) بە شانازییەوە تەواوبوونی سەرکەوتووانەی پرۆگرامی ڕاهێنانی تەکنیکارانی ئۆتۆمبێل ڕادەگەیەنن، دەستپێشخەرییەکی ڕاهێنانی پیشەییە کە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە بە بەخشندەیی لە ڕێگەی بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانی (KfW)  پارەی بۆ دابین دەکرێت، بە ئامانجی بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان لە بەغداد.


لە مانگی ئاب تا تشرینی دووەمی 2024، 19 گەنجی فێرخواز بەشدارییان لە خولێکی ڕاهێنانی گشتگیردا کرد کە ماوەی سێ مانگی خایاند. بەرنامەکە ڕێبازێکی پێشکەش کرد لە پۆلەکان و ڕاهێنانی کردەیی تێکەڵاو لە بریکارەکانی تۆیۆتا لە بەغدادی پایتەخت و لە پارێزگای واست کە یارمەتیدەر بوو لە بنیاتنانی کارامەیی سەرەتایی فێرخوازان.


ڕاهێنانەکە کارامەیی سەرەتایی وەک خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی سەرەتایی پێشکەش دەکرد، تەکنیکەکانی خزمەتگوزاری، و بنەماکانی کارکردن و سەلامەتی لە خزمەتگوزارییەکانی ئۆتۆمبێلی ژینگەدۆستی لەخۆ گرت. ئێستا دەرچووانی پرۆگرامەکە خاوەنی بڕوانامەی دانپێدانراون کە چانسی دامەزراندنیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات لە بواری کارەکە.

ساچا گرۆمان، جێگری نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان وتی: "ئێمە شانازی دەکەین کە شایەتحاڵی سەرکەوتنی ئەم دەستپێشخەرییە بووین ئەوەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بۆ پشتگیریکردنی گەنجانی عێراق و بەهێزکردنی خۆڕاگری لە کۆمەڵگا زیانلێکەوتووەکانی ململانێ. ئەم هاوبەشییە لەگەڵ تۆیۆتا عێراق نموونەیەکی گەورەیە کە چۆن هاوکاری گشتی و تایبەت دەتوانێت دەرفەتی بەردەوام بۆ دانیشتووانی لاواز دروست بکات".


بەڕێز (سەردار ئەلبیبانی) سەرۆکی تۆیۆتا عێراق سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بەشدارییان لە گەیشتن بەم سەرکەوتنە و پاڵپشتیکردنی گەنجانی عێراق کر.


بەڕێز تاداشی تانیمۆتۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق وتی: "لە تۆیۆتا عێراق باوەڕمان بە هێزی گۆڕینی پەروەردە هەیە. و ڕاهێنانی بەتایبەت بۆ گەنجان کە نوێنەرایەتی ئایندەی عێراق دەکەن. ئەم بەرنامەیەی ڕاهێنانی پیشەیی تەنیا بۆ پەرەپێدانی کارامەیی تەکنیکی نییە؛ بەڵام بەڵکو زیاتر هەروەها بۆ ئەوەیە گەنجانی عێراقی بتوانن ئایندەیەکی باشتر بۆ خۆیان بنیات بنێن و بەشداری بکەن لە گەشەسەندنی ئابووری عێراق. ئێمە بە تەواوی پابەندین بە پشتگیریکردنی نەوەی داهاتووی پیشەگەری پیشەسازی ئۆتۆمبێل و بەهێزکردنی هێزی کارکردنی لێهاتووانە لە ساڵانی داهاتوودا پێشەنگی گەشەسەندنی عێراق دەبێت."


ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە پڕۆژەی "دروستکردنی خۆڕاگری لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی دامەزراندن" (BREP I) کە لە ئۆکتۆبەری 2024 گەیشتە کۆی گشتی 10 هەزار و 731 فێرخواز لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، کەرکوک، دیالە، و سەڵاحەدین، تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییە بەرچاوەکانی مەشقەکان پیشەیی بوون لە پێشخستنی بوژانەوە و خۆڕاگری لە عێراق.


ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو گەیشتن بە کارنامەی 2030ی عێراق و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی باشترکردنی توانای دامەزراندن، پێشخستنی گەشەی ئابووری هەمەجۆر و پشتیوانیکردن لە بەشداری کاریگەرانەی گەنجان و ژنان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە پرۆسەی گەشەپێدان.

×