Toyota

تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازۆ پلەی یەکەم و سێیەمی لە یارییەکانی ڕالی ئیتالیا سەردینیا بەدەستهێنا

11 حوزەیران 2025
ئۆتۆمبێلی وەرزشی

ئیتالیا، سەردینیا - 11ی حوزەیرانی 2025

 

تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازۆ ڕەیسینگ بەردەوام بوو لە بردنەوەکانی لە وەرزی 2025ی پاڵەوانێتی جیهانی ڕالی کە لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل ڕێکدەخرێت، بە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و سێیەم لە ڕالی ئیتالیا سەردینیا. سێباستیان ئۆجێ و هاوشۆفێرەکەی ڤینسێنت لانداس پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا بە تۆیۆتا GR یارس ڕالی 1 ژمارە 17. بە پێنجەمین سەرکەوتنی لەم پێشبڕکێیەدا، ئۆجێ بووە ئەو شۆفێرەی زۆرترین سەرکەوتنی لە مێژووی ڕالی ساردینیادا بەدەستهێناوە لە دوای دەستپێکردنی لە پاڵەوانێتی جیهانی ڕالی لە ساڵی 2004. هەروەها ئەمە سێیەم سەرکەوتنیەتی لە چوار یاری ئەم وەرزەدا. 

هەروەها شۆفێر کالێ ڕۆڤانپێرا و هاوشۆفێر جۆنی هالتونین پلەی سێیەمیان بە تۆیۆتا GR یارس ڕالی 1 ژمارە 69 بەدەستهێنا، ئەمەش باڵادەستی تۆیۆتا گازۆ ڕەیسینگ لە سێ یەکەمی ڕیزبەندی شۆفێران سەلماند و یارمەتی بەهێزکردنی پێشەنگی تۆیۆتایان دا لە پاڵەوانێتی بەرهەمهێنەران بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ.  

 بەم بۆنەیەوە ئاکیۆ تۆیۆدا، سەرۆکی تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازۆ (TGR) لە کۆمێنتێکدا دەڵێت: "بۆ ئێمە لە تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازۆ، ڕالی سەردینیا یەکێکە لە سەختترین خولەکانی پاڵەوانێتییەکە. ئەمساڵ، لە قۆناغی پاوەر ڕووبەڕووی ساتێکی گرنگ بووینەوە، بەڵام سێباستیان پیشەگەرییەکی گەورەی نیشاندا و کۆنترۆڵی خۆی وەرگرتەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتنێکی خەیاڵی مسۆگەر بکات! من سوپاسگوزارم بۆی و ڤینسێنت بۆ ئەم دەستکەوتە سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و سەختییانەی کە تیمەکە ڕووبەڕووی بووەوە، شانازی دەکەم کە هەر پێنج ئۆتۆمبێلەکە پێشبڕکێکەیان تەواو کردووە و هێڵی کۆتایییان پەڕیەوە بەبێ هیچ پاشگەزبوونێک. ئاڵەنگارییەکانی سەر ڕێگاکانی ئەم ئاستە سەختە وامان لێدەکات بەهێزتر و خۆڕاگرتر بین، تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازۆ بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی باشترین ئۆتۆمبێلەکان، و تێپەڕاندنی هەموو بەربەستەکان لە جیهانی ڕالیدا." 

وەک هەمیشە ڕالی سەردینیا ئاڵەنگاریەکی بەرچاوی بۆ شۆفێران دروستکرد، پلەکانی گەرما لە 30 پلەی سەدی تێپەڕاند و زەوییە زبر و بەردینەکان کە وای لە شۆفێران و ئۆتۆمبێل و تایەی ئۆتۆمبێلەکان کرد هێزی خۆیان پیشان بدەن. سەرەڕای زەوییە سەختەکان، ئۆجیر و هاوشۆفێرەکەی لانداس ئاستێکی بەهێزیان پێشکەش کرد و ڕۆژی یەکەمی یارییەکەیان بە پێشەنگییەکی جیاوازی کەم کۆتایی پێهێنا. 

ئۆجێ بە پێشکەوتنی 11.1 چرکە هاتە ناو ڕۆژی کۆتایی لە ڕالیەکە کە دوو قۆناغی نوێ و دووبارەبوونەوەی لەخۆگرتبوو. بەیانی پێشەنگی خۆی درێژکردەوە دوای ئەوەی خێراترین کات لە قۆناغی یەکەمدا تۆمارکرد. لە قۆناغی پاوەر، ڕووبەڕووی ئاڵەنگاریەک بووەوە کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی خلیسکا بەرەو دارێک و ناچاری کرد لەسەر ڕێڕەوێکی ناڕێک پاشەکشە بکات، بەڵام بە خێرایی چاک بووەوە و بە 7.9 چرکە سەرکەوتنی مسۆگەر کرد. 

ڕۆڤانپێرا و هالتونێن بە درێژایی ڕالیەکە خێراییەکی جێگیریان پاراست و لە یەکەم ڕۆژی یارییەکەدا پلەی دووەمیان بەدەستهێنا. پاشتر بە ئاستێکی تۆکمە بەسەر ئاڵەنگاری جۆراوجۆردا زاڵ بوون بە باشترین کات 8.1 چرکە، هەروەها پێشەنگی ڕیزبەندی سوپەر سەندەییان گرت. 

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیای تۆیۆتا بەشداری لە چەندین ڕووداوی وەرزشی ئۆتۆمبێل کردووە، لەوانە فۆرمۆلا وەن، پاڵەوانێتی جیهانی بەرگەگرتن (WEC) و پێشبڕکێی بەرگەگرتنی 24 کاتژمێری "نوربۆرگرینگ". بەشداریکردنی تۆیۆتا لەم چالاکییانەدا لە ڕێگەی تیم و لایەنە جیاوازەکانی ناو کۆمپانیاکە ئەنجامدرا تا مانگی نیسانی 2015، کاتێک تۆیۆتا کۆمپانیای گازۆ ڕەیسینگی دامەزراند، کە هەموو چالاکییەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێلی لە ژێر یەک ناودا چەسپاند.GR  دروشمی تۆیۆتا کە "رێگاوبانەکان خەڵک بنیات دەنێن"، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی وەرزشی ئۆتۆمبێل وەک پایەیەکی بنەڕەتی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی هەمیشە باشتر. بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ساڵانێک کە لە ژێر بارودۆخی توندی پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێل بەدەستی هێناوە، تیمی GR ئامانجیەتی تەکنەلۆژیای پێشەنگ و چارەسەری نوێ پەرەپێبدات کە ئازادی و سەرکێشی و ئەزموونی شۆفێری بۆ هەمووان بهێنێت. 

بڕیارە قۆناغی حەوتەمی پاڵەوانێتی جیهانی ڕالی 2025 لە 26 بۆ 29ی حوزەیران لە یۆنان بەڕێوەبچێت. ئەمە سێیەم و کۆتا خولی ڕالی قەراغی باشووری ئەوروپا لەخۆدەگرێت، ئەمەش ڕووداوێکی ئەفسانەییە کە بە ڕێگا شاخاوییە بەردینەکانی و پلەی گەرمی بەرز ناسراوە. 

تێبینییەکانی پێشبڕکێ: 

  • تۆیۆتا GR یارس ڕالی 1 هایبرد ژمارە 17 (شۆفێران: سێباستیان ئۆجێ و ڤینسێنت لانداس)  
    • پلە: یەکەم  
    • کات: 3 کاتژمێر و 34 خولەک و 24.5 چرکە  

 

  • تۆیۆتا GR یارس ڕالی 1 هایبرد ژمارە 69 (شۆفێران: کالێ ڕۆڤانپێرا و جۆنی هالتونێن)  
    • پلە: یەکەم  
    • کات: 3 کاتژمێر و 35 خولەک و 15 چرکە 

 

- کۆتایی - 

  
×