لە 30ی تشرینی یەکەمەوە تا 1ی تشرینی دووەمی 2025 بە بەشدارییەکی بەرفراوانی خەڵک، کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق پاڵپشتی ڤێستیڤاڵی هەناری کرد لە هەڵەبجە، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری یاری هەڵەبجەدا ئەنجام درا، بۆ پشتگیری لەو بەرهەمە خۆماڵیانەی کە پارێزگاکە پێی ناسراوە. ئەم ڤێستیڤاڵە یەکێکە لە دیارترین چالاکییە ساڵانەکانی هەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە 500 جوتیار کۆدەکاتەوە بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانیان لە هەنار و هەنگوین و سرکە و میوە وشککراوەکان، لە کەشێکدا کە ڕۆحیەتی کارکردن و شانازیکردن بە بەخشندەیی خاکەکەیان نیشان دەدات.
پاڵپشتی تۆیۆتا عێراق بۆ ڤێستیڤاڵەکە جەختی لەسەر ئامادەبوونی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و پشتگیریکردنی کۆمەڵگای خۆماڵی کردەوە. لە ڕێگەی کۆشکی تایبەتیانەوە چوار ئۆتۆمبێلی جۆری هایلوکس نمایش کرا کە پڕکرابوون لە بەرهەمەکانی جوتیارانی ناوچەکە. بەشداری تۆیۆتا عێراق لە ڤێستیڤاڵەکەدا بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانیان بوو بۆ جوتیاران و کۆمەڵگای خۆماڵی، لە هەمان کاتدا بەهێزکردنی چالاکی کشتوکاڵی لە هەرێمەکەدا، لە ڕێگەی پیشاندانی ئۆتۆمبێلەکانی هایلوکس کە ئامادەکراون بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی بەرهەمەکان بە ئاسانی. لە بارودۆخی کارکردنی مەیدانی، میوانان توانیان ئاشنابن بە چارەسەرە کردەییەکان کە کۆمپانیاکە پێشکەشی دەکات بۆ یارمەتیدانی جوتیاران لە ئەرکەکانی ڕۆژانەیان، کە پابەندبوونی تۆیۆتا دەردەخات بۆ پێشکەشکردنی بەرهەمی گونجاو و متمانەپێکراو بۆ خزمەتکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگای خۆماڵی.
کۆشکی تۆیۆتا عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڤێستیڤاڵەکەدا چوار جۆری جیاوازی هایلوکسیان نمایش کرد بە بزوێنەری 2.7 لیتری و سیستەمی پاڵنانی (4x4) و (4x2)، بە گێڕی دەستی و ئۆتۆماتیک، لە هەمان کاتدا دەرفەتی ڕەخساند بۆ میوانان لە نزیکەوە ئاشنای تایبەتمەندییەکانی هەر جۆرێک بن و تاقی بکەنەوە. ئۆتۆمبێلی هایلوکس بە توانای هەڵگرتنی کێشی قورس و متمانەپێکراوی لەسەر ڕێگا جیاوازەکاندا ناسراوە، کە دەیکاتە چارەسەرێکی نموونەیی بۆ جوتیاران و ئەوانەی لە ناوچە گوندنشینەکان کاردەکەن. ئامادەبووانی چالاکییەکە بە گرنگییەوە لە توانای ئۆتۆمبێلەکەیان ڕوانی بە تایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگاری لە کاری مەیدانیدا، لەکاتێکدا بەشداری بەرپرسانی ناوخۆیی جەختی لە گرنگی پشتگیریکردنی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە لە بەهێزکردنی کشتوکاڵ و ئابووری ناوخۆیی.
چالاکییەکانی ڤێستیڤاڵی هەنار بە کەشێکی چێژبەخش کۆتایی پێهات کە شانازی کردن بە بەرهەمە خۆماڵییەکان و پێزانین بە هەوڵ و ماندووبوونی جوتیارانی کۆکردەوە. لەکاتێکدا تۆیۆتا عێراق پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەکانی جوتیاران لە پەرەپێدانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی بەرهەمی نیشتیمانی. و کۆمپانیاکە بەردەوامبوونی خۆی دووپات کردەوە لە پشتگیریکردن لەو دەستپێشخەریانەی کە ناسنامەی کشتوکاڵی و ئابووری ناوچەکە دەردەخەن، و پێشخستنی بنەماکانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و کاری هاوبەش لەپێناو ئایندەیەکی خۆشگوزەرانتر بۆ کۆمەڵگا خۆماڵیەکان.
-کۆتایی -