Toyota

تۆیۆتا عێراق کلتوری پشکنینی پێشوەختە بەهێزدەکات لە ڕێگەی چالاکییەکی هۆشیارکردنەوەی ناوخۆیی

27 تشرینی یەکەم 2025
کۆمەڵگا

عێراق - بەغداد و هەولێر 2025

 بە بۆنەی ئۆکتۆبەری پەمەیی، کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق چالاکییەکی تایبەتی هۆشیارکردنەوەی بۆ کارمەندە ئافرەتەکان لە هەردوو شاری بەغداد و هەولێر ڕێکخست، کە لە 23 تا 27 تشرینی یەکەمی 2025 بەردەوام بوو، چەندین بابەتی گرنگ دەربارەی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک و ڕێگاکانی پاراستن لێی باسکرا. ئەم چالاکییە بە هاوکاری بەشی سەرچاوە مرۆییەکان و گەشەپێدان و بەشی پەیوەندی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی ئەنجام درا، بۆ جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی کۆمپانیا لە دروستکردنی ژینگەیەکی کار کە پشتگیری لە تەندروستی دەروونی و جەستەیی دەکات، لەگەڵ چەسپاندنی بەهای هۆشیارکردنەوەی بەردەوام لەناو کلتوری دامەزراوەیی. لە ڕێگەی پابەندبوونی هەمیشەیی بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و بەهێزکردنی کلتوری چاودێری خود لەناو کارمەندە ئافرەتەکان، تۆیۆتا عێراق بەردەوامە لە دەستپێشخەرییەکانی کە سەلامەتی مرۆڤ بە کاری لە پێشینەی دادەنێت، و ڕۆڵی پێشەنگی خۆی لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروستتر و هۆشیارتر دووپاتدەکاتەوە.

ئەم چالاکییە لە باوەڕی قووڵی تۆیۆتا عێراق سەرچاوەی گرتووە کە خۆشگوزەرانی کارمەندان، بەتایبەتی کارمەندە ئافرەتەکان، بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بەدیهێنانی ژینگەیەکی کاری هاوسەنگ و بەرهەمدارە. کۆمپانیا گرنگی بەوە داوە کە ئەم پابەندبوونە بە کردار پێشكەش بکات لە ڕێگەی پشتگیریکردنی ئامانجی سێیەم لە ئامانجی گەشەپێدانە بەردەوامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە: "تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی"، دەگرێتەوە لە ڕێگەی بەهێزکردنی کلتوری پشکنینی بەردەوام، هاندانی گفتوگۆی کراوە سەبارەت بە تەندروستی ئافرەت، و تیشک خستنە سەر گرنگی تەندروستی وەک توخمێکی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی پیشەیی و مرۆیی.

بەشەکانی چالاکییەکە جۆراوجۆربوون بە ڕێنماییە پزیشکییەکان و ئەزموونە مرۆییەکان و گفتوگۆ ئیلهام بەخشەکان، د.نادیە محەمەد لە بەغداد و د.نەریمان تەها مستەفا لە هەولێر وتارێکی گشتگیریان پێشکەش کرد سەبارەت بە ڕێگاکانی دیاریکردنی پێشوەختەی نەخۆشییەکە و کاریگەریی پشکنینی بەردەوام لە کەمکردنەوەی پێشکەوتنی نەخۆشییەکە کە بە ئامار و توێژینەوە جیهانییەکان پشتگیری دەکران. هەروەها خاتوو مەریەم غەریبە، کەسایەتی کاریگەر و ڕاهێنەری خۆراک، ئەزموونی خۆی باس کرد لە هاوسەنگکردنی نێوان چاودێری خود و فشاری ژیانی ڕۆژانە، و ڕاوێژی پراکتیکی پێشکەش کرد بۆ پاراستنی لەشجوانی بە ڕێگاییەکی سادە و کاریگەر. لە کاتێکدا خاتوو ڕەوا ڕەشید، ڕزگاربوویەکی نەخۆشی شێرپەنجە ، چالاکییەکەی بە گێڕانەوەی چیرۆکە ئیلهام -بەخشەکەی کۆتایی پێهێنا کە رەنگدانەوەی پەیامی هیوا و کۆڵنەدان بوو و دەنگدانەوەی لە نێوان هەموو ئامادەبووان هەبوو.

لە کۆتایی بۆنەکە، تۆیۆتا عێراق رێزلێنانی پێشکەش بە هەموو کارمەندە ئافرەتەکانی کرد بۆ ڕۆڵی کاریگەریان لە سەرکەوتنی کۆمپانیا، هەروەها دیارییان پێشکەش بە میوانە بەڕێزەکان کرد وەک سوپاسێک بۆ ئەو بەشدارییە کاریگەریان. ئەم چالاکییە ئەزموونێکی هۆشیارکردنەوە بوو کە ڕەنگدانەوەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی تۆیۆتا عێراق و پابەندبوونیان لە پشتگیریکردنی تەندروستی و خۆشگوزەرانی کارمەندە ئافرەتەکانی نیشان دەدات، نەک تەنها لە ڕێگەی ژینگەیەکی کاری سەلامەت و هاوسەنگ، بەڵکو لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەکانی هۆشیارکردنەوە کە ئافرەت توانابەخش دەکات و متمانەیان پێدەبەخشێت بۆ گرنگیدان بە خۆیان و دەوروبەریان بۆ ئەوەی پەیامی تۆیۆتا عێراق ڕوون بمێنێتەوە: هۆشیاری ژیانە، و توانابەخشین لە گرنگیپێدانی خود دەست پێدەکات.

- کۆتایی -
×