کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق کۆتایی هاتنی قۆناغی نیشتیمانی 19هەمین خولی پێشبڕکێی وێنەکێشانی ئۆتۆمبێلی خەونەکانی تۆیۆتای ڕاگەیاند. ماوەی وەرگرتنی بەشدارییەکان لە 10ی تشرینی یەکەمی 2025 تا 1ی ئازاری 2026 بەردەوام بوو، و لە ڕێگەی تۆڕی نوێنەرانی تۆیۆتا عێراق و ماڵپەڕی فەرمییەوە، زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتەوە، لەگەڵ ڕێکخستنی چالاکی ڕاستەوخۆ کە لە پێشانگاکانی تۆیۆتا لە 9 شاری عێراق بەڕێوەچوون. ئەم پێشبڕکێیە دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی منداڵان دیدگایان سەبارەت بە ئۆتۆمبێل لە داهاتوو دەرببڕن، و بیرۆکەکانیان بکەنە وێنەیەک کە خەیاڵ و خواستیان بۆ جیهانێکی داهێنەرتر پیشان بدات.
پێشبڕکێی کە پێشوازی لە 4,049 کاری هونەری لە منداڵانی پارێزگا جیاوازەکانی عێراقەوە کرد ، لە چوارچێوەی 3 پۆلی تەمەنیدا بۆ بەشداربووانی تا تەمەنی 15 ساڵی. ئەم ئەزموونە لە پرسیارێکی سادەوە دەستی پێکرد: ئۆتۆمبێلی خەونەکانت چۆنە؟ لەم پرسیارەوە، منداڵان وێنەی خۆیان بۆ داهاتووی گواستنەوە پێشکەش کرد، بە وێنەکێشانەکانیان کە بیرۆکەی ئۆتۆمبێلێکیان نیشان دەدا، ئۆتۆمبێلێک کە خزمەتی مرۆڤ بکات، ژیان ئاسانتر بکات و وەڵامی خواستەکانی داهاتوو بداتەوە. هەروەها، تۆیۆتا عێراق 14 چالاکی لە پێشانگای بریکارەکانیدا لە 9 شاری جیاواز ڕێکخست، کە دانیشتنی وێنەکێشان و چالاکی کات بەسەربردنی لەخۆگرتبوو، بۆ ئەوەی بەشداربووان ئەزموونێکی ئیلهامبەخش و نزیک لە جیهانی خۆیان بکەن. دوای کۆتایی هاتنی ماوەی پێشکەشکردن، هەموو کارە هونەرییەکان بە پرۆسەیەکی دادپەروەرانە هەڵسەنگێنران، و لە ئەنجامدا 9 براوە لەسەر ئاستی نیشتمانی دەستنیشان کران.
تۆیۆتا عێراق منداڵ لە ناوەندی ئەم دەستپێشخەرییەدا دادەنێت، وەک خاوەن خەیاڵێک کە دەتوانێت بە شێوازێکی جیاواز سەیری داهاتوو بکات. پێشبڕکێی وێنەکێشانی ئۆتۆمبێلی خەونەکانی تۆیۆتا، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی تۆیۆتا عێراقە بە پاڵپشتیکردنی پەروەردە، پەرەپێدانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە و هاندانی داهێنان لە نێو نەوەی نوێوە، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە ناوخۆییەکان لە شارە جیاوازەکانی عێراق بەهێزتر دەکات. هەروەها، ئەم پێشبڕکێییە دەرفەتێک بۆ منداڵانی عێراق دابین دەکات بۆ ئەوەی تواناکانیان دەرببڕن و لە پلاتفۆرمێکی جیهانیدا بەشداری پێشبڕکێ بکەن، ئەمەش ڕۆڵی تۆیۆتا وەک کۆمپانیایەک پشتڕاست دەکاتەوە کە باوەڕی وایە وەبەرھێنان لە مرۆڤ، لە گوێگرتن لە خەیاڵی دەست پێدەکات و دەرفەتی دەربڕینی پێ دەدات.
وبەم بۆنەیەوە، بەڕێز تاداشی تانیمۆتۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆیۆتا عێراق، ڕایگەیاند: "ئێمە شانازی بە بەشداریکردنی سەرجەم منداڵان دەکەین لە 19هەمین خولی پێشبڕکێی تۆیۆتا بۆ کێشانی وێنەی ئۆتۆمبێلی خەونەکان، بەو کارە هونەرییە ناوازانەی پێشکەشیان کردوون، کە ڕەنگدانەوەی بیرۆکە، خواستی ئەوان بوو بۆ داهاتوو. لە هەر خولێکی ئەم پێشبڕکێیەدا، نەوەیەک دەبینین کە خەیاڵێکی فراوان و توانایەکی ڕاستەقینەی هەیە بۆ گۆڕینی بیرۆکە سادەکان بۆ تێڕوانینێکی ئیلهامبەخش سەبارەت بەوەی ژیان لە گواستنەوەی داهاتوودا چۆن دەبێت. ئەم بەشدارییانەش متمانەمان پێدەدەن کە منداڵانی عێراق توانایەکی بەڵێندەریان هەیە کە شایستەی پاڵپشتی و هاندانن، چونکە ئەوان بەشێکی گرنگن لە داهاتوویەکی پێشکەوتووتر و داهێنەرتر. ئێمە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کاری ئیلهامبەخشی زیاترین لە خولەکانی داهاتووی پێشبڕکێی وێنەکێشانی ئۆتۆمبێلی خەونەکانی تۆیۆتا.
تۆیۆتا عێراق جەخت دەکاتەوە کە پێشبڕکێی وێنەکێشانی ئۆتۆمبێلی خەونەکان بوارێکە، کە هونەر و خەیاڵ، پەروەردە و داهێنان کۆدەکاتەوە، و دەرفەت بە نەوە نوێیەکان دەدات کە بیر لەو بیرۆکە و چارەسەر بکەنەوە کە داهاتوو لەگەڵ خۆی دەیانهێنێت. تۆیۆتا عێراق لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییانەوە بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی تواناکانی گەنجان، و بەهێزکردنی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی خۆی، لە ڕێگەی ئەو پرۆگرامانەی کە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ژیانی منداڵان و کۆمەڵگا جێدەهێڵن.
