Toyota

تیمی گازوو ڕەیسینگ دوو سەکۆی سەرکەوتن لە ڕالی پورتوگالدا بەدەستدەهێنێت

13 ئایار 2026
ئۆتۆمبێلی GR

پورتوگال – 13ی ئایاری 2026  

تیمی جیهانی ڕالی گازوو ڕەیسینگ دوای کێبڕکێیەکی توند و پڕ لە ئاڵەنگاری لەسەر ڕێگا خۆڵ و بەردینەکان، توانی دوو پلەی سەکۆی سەرکەوتن لە ڕالی پورتوگالدا مسۆگەر بکات. ئۆلیڤەر سۆڵبێرگ و یاریدەدەرەکەی ئێلیۆت ئێدمۆندسۆن بە ئۆتۆمبێلی ژمارە 99 لە جۆری تۆیۆتا GR  یارس ڕاڵی1 پلەی دووەمیان بەدەستهێنا ، لە کاتێکدا هاوتیمەکانیان ئێڵفین ئایڤانز و سکۆت مارتن بە ئۆتۆمبێلی ژمارە 33 لە جۆری تۆیۆتا GR یارس ڕاڵی1 ، دوای پێشکەشکردنی دیمەنێکی یەکلاکەرەوە لە قۆناغەکانی کۆتایی ڕالییەکەدا کە چوار ڕۆژی خایاند، پلەی سێیەمیان مسۆگەر کرد.  

یوها کانکونین، جێگری سەرۆکی تیمەکە وتی: "هەرگیز هەستێکی خۆش نییە کە لە دەستدانی سەرکەوتنی ڕالییەک هێندە نزیک لە کۆتایییەکەیەوە ئەزموون بکەیت، بەڵام ئێمە لە دۆخێکی هاوشێوە لە ڕالی کرواتیای ئەمساڵدا سوودمەند بووین و ئێستا لە لایەکەی تری هاوکێشەکەدا وەستاوین. ئەمەیە ڕالی: پێشبڕکێ تەواو نابێت تا ئەو کاتەی کۆتایی پێدێت. وادیارە سێب و سامی هەردووکیان لە شوێنێکی هاوشێوە لەم قۆناغی پێش کۆتایییەدا تووشی کونبوونی تایە بوون؛ ئەمە بێزارکەرە چونکە هەردووکیان کارێکی نایابیان دەکرد، بەتایبەت لە دۆخی تەڕ و باراناوییەکەی دوێنێدا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئۆلیڤەر و ئێڵفین توانیان هەنگاو بنێنە سەر سەکۆی سەرکەوتن و پلەی یەکەم و دووەم لە پۆلێنی ڕۆژی یەکشەممەی نایاب بەدەستبهێنن. ئێمە تیمێکی بەهێزمان هەیە و ئێستا چاومان لە ڕالی ژاپۆنە."  

ڕالی پورتوگال کە لەسەر ڕێگا خۆڵاوی، لمی و بەردینە کلاسیکییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی پۆرتۆ بەڕێوەچوو، جارێکی تر گۆڕانکاری خێرای لە کەشوهەوادا پیشاندا، بە شێوەیەک کە کەش وهەوای باراناوی و قۆناغە قڵیشاو و سەختەکان، گرنگییەکی زۆریان بە بەڕێوەبردنی تایەکان، لێخوڕینی ورد و توانای بەرگەگرتن بەخشی.

سۆڵبێرگ و ئێدمۆندسۆن دوای ڕالییەکی بەهێز پلەی دووەمیان بەدەستهێنا و لوتکەی ڕۆژی یەکشەممەی نایابیان گرت بۆ زیادکردنی خاڵی بەنرخ بۆ پاڵەوانێتییەکە. ئیڤانز و مارتن، کە پلەی دووەمیان لە ڕۆژی یەکشەممەی نایاب دا مسۆگەر کرد و سێیەم خێراترین کاتیان لە قۆناغی کۆتایی ڕالییەکە (Power Stage)دا تۆمارکرد، لە دوای ئەوانەوە بە جیاوازییەکی کەم لە پلەی سێیەمدا جێگیر بوون.

دوای ڕالی پورتوگال، تۆیۆتا بە جیاوازی 93 خاڵ بەردەوامە لە پێشەنگایەتیکردنی پاڵەوانێتی بەرهەمهێنەران ، لە کاتێکدا ئیڤانز پێشەنگی خۆی لە لوتکەی ڕیزبەندی شوفێراندا بۆ 12 خاڵ درێژکردەوە. ئێستا ستافەکانی GR-WRT سێ پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەیان گرتووە، کاتسۆتا لە پلەی دووەمدا ماوەتەوە و سۆڵبێرگ دوای سەرکەوتنی بۆ سەر سەکۆ، بۆ پلەی سێیەم سەرکەوت.

مێژووی تۆیۆتا لە وەرزشی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل بۆ زیاتر لە 60 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. بە ڕەنگدانەوەی ئەو چەمکەی کە دەڵێت "ڕێگاوبانەکان مرۆڤ دروست دەکەن، و مرۆڤ ئۆتۆمبێلەکان دروست دەکات،" تۆیۆتا لە کۆمەڵێک جیاواز لە بوارەکانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری جیهاندا کێبڕکێی کردووە. سەرکەوتنە گەورەکانی کە لە ژێر توندترین بارودۆخەکاندا بەدەست هاتوون، لەگەڵ ئەو زانیاری و تێگەیشتنە تەکنیکییە بەنرخانەی کە بەدەست هاتوون، بەردەوامن لە خزمەتکردن وەک بنەمایەک بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی "هەرە باشتر".

لە ساڵی 2026ەوە،تۆیۆتا گازوو ڕەیسینگ ناوەکەی گۆڕیوە بۆ گازوو ڕەیسینگ تیمەکە لە بەرزترین ئاستی پۆلێنەکانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل کێبڕکێ دەکات وەک پاڵەوانێتی ڕالی جیهانی (WRC)، لەگەڵ چالاکییەکانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە کڕیاران بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلە بازرگانییەکان. 

خولی حەوتم لە پاڵەوانێتی ڕالی جیهانی (WRC)ی ساڵی 2026 بریتی دەبێت لە ڕالی ژاپۆن (28-31ی ئایار)، کە چالاکییەکی ناوخۆیی و نیشتمانییە بۆ تیمی GR-WRT کە لە خشتەی ساڵانەدا لە کاتی هەمیشەیی خۆی کە مانگی تشرینی دووەم بوو بۆ ئەم کاتە پێشخراوە. ئەم ڕالییە لەسەر ڕێگا قیرتاوکراوە پێچاوپێچەکانی نێو چیاکانی پارێزگاکانی ئایچی و گیفو لە دەوروبەری شاری تۆیۆتا نزیک ناگۆیا بەڕێوەدەچێت، و یەکێکە لە تەکنیکیترین کێبڕکێ و ئاڵەنگارییەکانی ڕێگا قیرتاوکراوەکان لە پاڵەوانێتییەکەدا.  

تێبینییەکانی پێشبڕکێ: 

 ئۆتۆمبێلی ژمارە 99 تۆیۆتا GR یارس ڕاڵی1 (ئۆلیڤەر سۆڵبێرگ و ئێلیۆت ئێدمۆندسۆن):  

پلە: دووەم  

کات: 3 کاتژمێر، 53 خولەک، و 18.0 چرکە  

ئۆتۆمبێلی ژمارە 33 تۆیۆتا  GRیارس ڕاڵی1 (ئێڵفین ئایڤانز و سکۆت مارتن): 

پلە: سێیەم  

کات: 3 کاتژمێر، 53 خولەک، و 30.8 چرکە  

- کۆتایی -
×