لە چوارچێوەی ستراتیژی بەردەوامی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەروەردە لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری و بیرکاری (STEM)، تۆیۆتا عێراق سپۆنسەری پێشبڕکێی ڕۆبۆتیکی VEXی کرد کە لەلایەن قوتابخانەی نێودەوڵەتی سیدرز لە هەولێر بەڕێوەچوو. پێشبڕکێکە گەنجانی داهێنەری شارە جیاوازەکانی عێراقی وەک بەغداد، نەجەف، بەسرە، هەولێر، سلێمانی، و موسڵ کۆکردەوە، هەروەها دەرفەتێکی ناوازەی بۆ ڕەخساند بۆ دیزاینکردن و دروستکردن و بەرنامەدانانی ڕۆبۆتەکان بۆ ئەنجامدانی چەندین ئەرکی ئاڵۆزدا، ئەمەش بەشداربوو لە هاندانی داهێنان و پەرەپێدانی شێوازی کار نێوان تیم.
سپۆنسەری تۆیۆتا عێراق بۆ ئەم پێشبڕکێیە لە چوارچێوەی ستراتیژییەکەیدایە بۆ پشتگیریکردن لە داهێنان و پەرەپێدانی نەوەی گەنجانی داهێنەر لە عێراق. لە ڕێگەی ئەم چالاکیەوە، کۆمپانیاکە هەوڵدەدات دەرفەتی پەروەردەیی داهێنەرانە دابین بکات کە بەشدارە لە بەرزکردنەوەی تواناکانی خوێندکاران لە بواری تەکنەلۆژیا و ئەندازیاری، و توانای بەکارهێنانی زانیارییەکانیان لە ئاڵەنگاری پراکتیکیدا. لە ڕێگەی ئەم سپۆنسەرکردنەوە کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق ئامانجی هاندانی بیرکردنەوەی داهێنەرانەیە و چارەسەرکردنی کێشەکانە، هەروەها بەشداریکردن لە بنیاتنانی داهاتوویەکی تەکنەلۆژی بەردەوام لە عێراقدا.
پێشبڕکێکە شایەتحاڵی ئاستێکی ناوازەی تیمی ڕۆبۆ+ لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی سیدرزەوە بوو، کە توانیان لێهاتوویی باڵای خۆیان لە چارەسەرکردنی ئەو ئاڵەنگاری و ئەرکە ئاڵۆزانەی کە لە کاتی چالاکییەکەدا خراونەتەڕوو، نیشان بدەن. لە ئەنجامی ئەو ئاستە نایابەی تیمەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی عێراق لەم پێشبڕکێیەدا. ئەم دەستکەوتە وایکردووە تیمەکە بتوانن نوێنەرایەتی عێراق بکەن لە پاڵەوانێتی جیهانی VEX کە لە مانگی ئایاری 2025 لە شاری داڵاس لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. بە سپۆنسەرکردنی گەشتەکەیان، تۆیۆتا عێراق هانیان دەدات کە ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی تواناکانیان بۆ بینەرانی جیهانی پیشان بدەن.
هەروەها پێشبڕکێکە شایەتحاڵی بەشداریکردنی تیمەکانی دیکەی قوتابخانەی سیدرزیش بوو، بەو پێیەی تیمەکانی هەولێر و سلێمانی ڕکابەرییان کرد، جگە لە تیمەکانی ناوچە جیاجیاکانی عێراق، ئەمەش جۆش و خرۆشی بۆ چالاکییەکە زیادکرد. خوێندکارە بەشداربووەکان توانای تەکنیکی نایاب و چارەسەری داهێنەرانەیان نیشان دا بۆ هەمووان.
لە چوارچێوەی ئەم دەستکەوتەدا، ڕێکخەران جەختیان لە گرنگی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی پەروەردە لە بوارەکانی STEM لە عێراق. جەختیشیان لەوە کردەوە کە پاڵپشتیکردنی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق و کۆمپانیاکانی دیکە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لە بەتواناکردنی خوێندکاران بۆ دەستگەیشتن بە نوێترین تەکنەلۆژیا و دەرفەتی خوێندن کە شایستەی ئایندەیەکی گەشیان دەبێت لە بوارەکانی ئەندازیاری و ڕۆبۆتیکدا.
تۆیۆتا عێراق بەردەوامە لە پابەندبوونی خۆی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی بە پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەریانەی کە پەرە بە داهێنان دەدەن و هانی پەروەردە دەدەن لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆژیادا، هەروەها هەوڵدەدات هانی نەوەکانی داهاتوو بدات ببنە بەشێک لە پرۆسەی داهێنانی بەردەوام، کە بەشدارە لە دروستکردنی دەرفەتی داهاتوو لەسەر بنەمای کارایی و داهێنان لە کەرتە جیاوازەکاندا.
-کۆتایی-