تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازوو بەژداریان لە پاڵەوانیەتی جیهانیی بەرگەگرتن کرد کە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبیلەوە ڕێکخرا بۆ ساڵی 2025 وسەرکەوتنێکی گەورەیان بە دەست هێنا بە بردنەوەی پلەی یەکەم و دووەم لە پێشبڕکێی 8 کاتژمێری بەحرەین. مایک کۆنوای، کامۆی کۆبایاشی و نیک دی ڤریس ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR010 ژمارە 7 و توانییان شوێنی دەستپێک بگۆڕن بۆ سەرکەوتن و نۆیەمین بردنەوەی لەسەر یەک بۆ تیمەکەیان لە بەحرەین مسۆگەر بکەن، لە کاتێکدا هاوتیمەکانیان سباستیان بۆیمی، برێندۆن هارتلی و ریۆ هیراکاوا بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR010 ژمارە 8 ئەنجامەکەیان ناوازەتر کرد بە بەدەستهێنانی پلەی دووەم کە بە جیاوازی تەنها 19.378 چرکە لە دوای تیمی ئۆتۆمبێلی ژمارە 7 بوون.
لەم بۆنەیەدا، ئاکیۆ تۆیۆدا، سەرۆکی تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازوو گوتی: "پیرۆزبایی لە مایک و کامۆی و نیک دەکەم بۆ سەرکەوتن لە پێشبڕکێی 8 کاتژمێری بەحرەین. سوپاس بۆ پێداگری و بەردەوامبوونتان لە شەڕکردن."
لەگەڵ پڕبوونی کورسییەکان بە جەماوەر، هاندەران بە جۆش و خرۆشەوە چەپڵەیان لێدا و ئاڵای تۆیۆتا گازوویان بەرز کردەوە لە هەردوو هێڵی دەستپێکردن و کۆتایی. پێشبڕکێکە بە پێشەنگایەتی کۆنوای و هارتلی بە پلەی یەکەم و دووەم دەستی پێکرد. لە قۆناغە یەکەمەکاندا، دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR010 ستراتیژی جیاوازیان بەکارهێنا، لە گۆڕینی تایەکان و پڕکردنەوەی سووتەمەنی بۆ بەرزکردنەوەی کارایی لە دەستپێکی پێشبڕکێکە. لەگەڵ گەیشتن بە ناوەڕاستی ڕێگا، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لە ململانێدا مانەوە لە کاتێک ئۆتۆمبێلی ژمارە 7 پێشەنگی پاراست، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلی ژمارە 8 بەردەوام بوو لە ئاستە بەهێزەکەی.
تیمەکە لە سەرەتای پێشبڕکێکەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی بوون، بەڵام تیمی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR010 ژمارە 8 توانی شوێنەکەی بەدەست بهێنێتەوە، کاتێک هیراکاوا و هارتلی شۆفێریکردنێکی نایابیان پێشکەش کرد و ئۆتۆمبێلەکەیان گەڕاندەوە پێشەنگ. لە هەمان کاتدا، کۆبایاشی ئەو جیاوازییەی کە ئۆتۆمبێلی ژمارە 7 تۆماری کردبوو فراوانتری کرد لە ڕێگەی زنجیرەیەک سووڕانەوەی خێرا پێش ئەوەی شۆفێریکردنەکە بداتە دی ڤریس لە هەشتا خولەکی کۆتاییدا.
لە ساتەکانی کۆتای هاتنی ئۆتۆمبێلی سەلامەتی هەلی بۆ هەموو ئۆتۆمبێلەکان ڕەخساند وەستانی کۆتایی ئەنجام بدەن و کۆتاییەکی نایاب پێشکەش بکەن. لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یارییەکە، دی ڤریس بە متمانەوە کۆنترۆڵی خێراییەکەی کرد لە کاتێکدا بۆیمی ئارامیی خۆی پاراست و پلەی دووەمی مسۆگەرکرد بەمەش تیمەکە سەرکەوتنێکی دووانی بە دەست هێنا.
سەرکەوتنی تیمی TGR لە پێشبڕکێکە وەرزێکی پڕ لە تەحەدا و دەستکەوتی پێشکەش بە تیمەکە کرد، و هاندانی زۆری بە تیمەکە بەخشی بۆ وەرزی داهاتووی 2026، کە بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR010 و بە هەمان پێکهاتە دەگەڕێنەوە؛ کاتێک کۆنوای و کۆبایاشی و دی ڤریس بۆ سێیەم وەرز لەسەریەک پێکەوە بەردەوام دەبن، لە کاتێکدا بۆیمی و هارتلی و هیراکاوا پێنجەمین وەرزی خۆیان پێکەوە ئەنجام دەدەن.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیای تۆیۆتا بەشداری لە چەندین ڕووداوی وەرزشی ئۆتۆمبێل کردووە، لەوانە فۆرمۆلا وەن، پاڵەوانێتی جیهانی بەرگەگرتن (WEC) و پێشبڕکێی بەرگەگرتنی 24 کاتژمێری "نوربۆرگرینگ". بەشداریکردنی تۆیۆتا لەم چالاکییانەدا لە ڕێگەی تیم و لایەنە جیاوازەکانی ناو کۆمپانیاکە ئەنجامدرا تا مانگی نیسانی 2015، کاتێک تۆیۆتا کۆمپانیای گازۆ ڕەیسینگی دامەزراند، کە هەموو چالاکییەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێلی لە ژێر یەک ناودا چەسپاند. دروشمی تۆیۆتا کە "رێگاوبانەکان خەڵک بنیات دەنێن"، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی وەرزشی ئۆتۆمبێل وەک پایەیەکی بنەڕەتی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی هەمیشە باشتر. بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ساڵانێک کە لە ژێر بارودۆخی توندی پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێل بەدەستی هێناوە، تیمی GR ئامانجیەتی تەکنەلۆژیای پێشەنگ و چارەسەری نوێ پەرەپێبدات کە ئازادی و سەرکێشی و ئەزموونی شۆفێری بۆ هەمووان ببەخشێت.
- کۆتایی -