تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازۆ ڕەیسینگ توانی پلەی یەکەم لە ڕاڵی ئەستۆنیا بەدەستبهێنێت، ئەمەش بەهۆی ئاستی نایابی شۆفێر ئۆلیڤەر سۆڵبەرگ کە یەکەم بردنەوەی لە جامی جیهانی ڕالی تۆمارکرد، ئەمەش لە یەکەم بەشداریکردنیدا لەگەڵ تیمەکە و هاوکارەکەی ئیلیۆت ئێدمۆندسۆن لەسەر ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یارس ڕالی1 کە ژمارە 99ی لەسەرە، ، هەروەها بردنەوەی ژمارە 100 بۆ تۆیۆتا لە مێژووی ئەم خولە کە لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل ڕێکخراوە. ئەم سەرکەوتنە پێگەی یەکەمی کۆمپانیای تۆیۆتا لە پاڵەوانێتی بەرهەمهێنەران بەهێزتر کرد بە جیاوازی 52 خاڵ.
لەم بۆنەیەدا، ئاکیۆ تۆیۆدا، سەرۆکی تیمی تۆیۆتا گازۆ ڕەیسینگ وتی: "پیرۆزبایی لە ئۆلیڤەر و ئیلیۆت دەکەم بۆ ئەم بردنەوە نایابە! لە تیمەکەوە بیستوومە کە جووها ئامۆژگاری بەنرخی پێشکەش بە ئۆلیڤەر کردووە لە یەکەم بەشداریکردنیدا بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR یاریس ڕالی1، منیش زۆر سوپاسگوزاری ئەوم. ڕالی داهاتوو لەسەر خاکی خۆمان دەبێت، هەموو هەوڵمان دەدەین بۆ دڵخۆشکردنی هەوادارانی یووڤاسکۆلا کە هەمیشە پشتیوانیمان دەکەن، منیش متمانەم بە هەموو ئەندامانی تیمەکە هەیە!"
ڕالی ئەستۆنیا شایەتحاڵی دەستپێکردنێکی بەهێزی سۆڵبەرگی تەمەنی 23 ساڵە، کە دوای 2 ڕۆژ تاقیکردنەوە لە فینلاندا، توانی بە ماوەیەکی کورت خێراییەکەی کۆنترۆل بکات لەسەر ڕێگا خێراکانی پێشبڕکێ کە بە بەرد ڕووپۆشکراوە، تاکو لە یەکەم قۆناغیدا کە پێشبڕکێی دەستپێک لە دارەستاندا بوو سەرکەوتن بە دەست بهێنێت، و لە سەرەتاوە سەرکردایەتی ڕالیەکەی کرد، یەکسەر دوای ئەوەش تیمەکە دوو بردنەوەی دیکەی لە هەمان ڕۆژدا بەدەستهێنا لە ڕۆژی یەکەم بە پێشکەوتنی 12.4 چرکە سەری ڕیزبەندی لیستەکەیان گرت.
سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریانەی کە لە ڕێگاکەدا بوو، سۆڵبەرگ بەردەوام بوو لە درەوشانەوە، چوار بردنەوەی دیکەی زیادکرد لە قۆناغەکانی پێشبڕکێدا، جیاوازی کاتەکەی بەرزکردەوە بۆ 21.1 چرکە. لە قۆناغی کۆتایدا، باران ئاستەنگی لیخوڕینی زیادکرد، بەڵام سۆڵبەرگ پارێزگاری لە شوێنی خۆی کرد و دوو بردنەوەی دیکەی بەدەستهێنا، و کۆی بردنەوەکانی گەیاندە نۆ بردنەوە. لە قۆناغی کۆتاییدا سۆڵبەرگ سێیەم خێراترین کاتی تۆمارکرد و بردنەوەکەی بە جیاوازی 25.2 چرکە کۆتایی پێ هێنا، لە یەکێک لە جوانترین پێشبڕکێکاندا لە مێژووی نوێی پاڵەوانێتی جیهانی ئۆتۆمبێل. بەمەش سۆڵبەرگ بووە سێیەم گەنجترین شۆفێر کە خولێک لە خولەکانی جیهانی ڕالی دەبات، و شازدەیەم کەسە کە ئەم دەستکەوتە بۆ ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا بەدەست دەهێنێت.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیای تۆیۆتا بەشداری لە چەندین ڕووداوی وەرزشی ئۆتۆمبێل کردووە، لەوانە فۆرمۆلا وەن، پاڵەوانێتی جیهانی بەرگەگرتن (WEC) و پێشبڕکێی بەرگەگرتنی 24 کاتژمێری "نوربۆرگرینگ". بەشداریکردنی تۆیۆتا لەم چالاکییانەدا لە ڕێگەی تیم و لایەنە جیاوازەکانی ناو کۆمپانیاکە ئەنجامدرا تا مانگی نیسانی 2015، کاتێک تۆیۆتا کۆمپانیای گازۆ ڕەیسینگی دامەزراند، کە هەموو چالاکییەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێلی لە ژێر یەک ناودا چەسپاند. دروشمی تۆیۆتا کە "رێگاوبانەکان خەڵک بنیات دەنێن"، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی وەرزشی ئۆتۆمبێل وەک پایەیەکی بنەڕەتی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی هەمیشە باشتر. بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ساڵانێک کە لە ژێر بارودۆخی توندی پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێل بەدەستی هێناوە، تیمی GR ئامانجیەتی تەکنەلۆژیای پێشەنگ و چارەسەری نوێ پەرەپێبدات کە ئازادی و سەرکێشی و ئەزموونی شۆفێری بۆ هەمووان بهێنێت.
خولی نۆیەمی پاڵەوانیەتی جیهانی ڕالی 2025 کە لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلەوە ڕێکدەخرێت، لە فینلاندا لە 31ی تەممووزەوە بۆ 3ی ئاب دەبێت، ئەمەش خێراترین پێشبڕکێیە لە ئاستی پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتییەکەدا، چونکە لەسەر ڕێگای ڕووپۆشکراو بە بەرد و پڕ لە بازدان بەڕێوە دەچێت. ئەم ڕالیە پێشبڕکێی ناوخۆییە بۆ تیمی تۆیۆتا گازۆ، بەتایبەت کە شوێنە سەرەکییەکەی دەکەوێتە تەنیشت ناوچەی چاککردنەوە لە یۆڤاسکۆلا.
- کۆتایی -