لە دوو بۆنەی گەورەدا پڕ لە پەرۆشی لە هۆڵی ئیبریز لە بەغداد و گراند ماجیدی مۆڵی هەولێر و بە ئامادەبوونی چەندکەسایەتی گەورە وەک بەرپرسان و بازرگانان و ژمارەیەکی زۆری خەڵک، کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق شاکارە نوێیەکەی خۆی پرادۆ 2024 پێشکەش کرد.
ئەم ئۆتۆمبێلە نایابە توانی سەرنجی هەوادارانی ئۆتۆمبێل ڕابکێشێت بە تێکەڵکردنی دیزاینی سەردەمییانە و کارایی بەهێز. پرادۆ 2024 باشترین هەڵبژاردەیە بۆ چەندین جۆری شۆفێری جیاواز بەهۆی تایبەتمەندییە سەلامەتییە نایابەکانییەوە، کە بریتیب لە نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ دابینکردنی سەلامەتی تەواو بۆ سەرنشینەکان. بەهۆی ئەمەوە پرادۆ گونجاوترین مۆدێلە بۆ ئەو شۆفێرانەی کە گرنگی بە سەلامەتی دەدەن لە کاتی لێخوڕیندا.
تۆیۆتا پرادۆ 2024 دروستکراوە بۆ پشتگیریکردنی ژیانی خەڵک و کۆمەڵگە ناوخۆییەکانەوە، و ئەوەش لەڕێگەی بیرۆکە نوێیەکەیەوە کە مۆدێلی لاند کروزەر 250 دەگەڕێنێتەوە بۆ سەرچاوەکانی خۆی. دیزاینی ئۆتۆمبێلە نوێیەکە سادەیە، بەڵام زۆر بەهێزە، بۆیە هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ شێوازی ژیانی جیاواز. پرادۆی 2024 بە شێوەیەک پەرەی پێدراوە کە لێخوڕینی ئاسانتر بێت و لە ڕێگا سەختەکاندا ئاسوودەتربێت.
دیزاینی ناوەوە و دەرەوەی تۆیۆتا پرادۆ جەخت لەسەر سێ تایبەتمەندی سەرەکی دەکاتەوە کە بریتین لە "متمانەپێکراوی"، "هەمیشەیی" و "پیشەیی". لە کاتێکدا دیزاینی دەرەوەی هێڵی ئاسۆیی بەکاردەهێنێت بۆ زیندووکردنەوەی سیمای ناوازەی لاندکروزەر، لەکاتێکدا دیزاینی ناوەوەی لە شاهانەیی دەگۆڕێت بۆ کارایی ڕاستەقینە، جگە لە کابینەی ناوەوەی فراوان و ئاسوودە کە شوێنی حەوت سەرنشین لەخۆدەگرێت.
تۆیۆتا پرادۆ 2024 نموونەیەکی نوێی نایابی جیهانی ئۆتۆمبێلە، هەروەها خستنەبازاڕی هەنگاوێکی گرنگە لەپەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و دیزاین بە گشتی. هێز و کارایی مۆدێلی لاند کروزەر لە هەموووردەکارییەکانیدا هەست پێدەکرێت، بۆیە باشترین هاوڕێیە بۆ گەشتەکانی داهاتووتان وهانتان دەدات "بەرەو ڕێگای نوێ هەنگاو بنێن".