کۆڕبەندی "Future Makers"، کە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بە هاوبەشی لەلایەن تۆیۆتا عێراق و ڕێکخراوی "صُنّاع المستقبل للشباب" ڕێکخرا، لە 20-29ى تەمموزی 2025، لە هۆڵی مەشق و ڕاهێنانی تۆیۆتا عێراق بەڕێوەچوو. چالاکییەکە وەک سەکۆیەکی ئیلهامبەخش بوو بۆ تیشک خستنە سەر کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام بۆ ساڵی 2030 و بەهێزکردنی ڕۆڵی گەنجانی عێراقی لە پارێزگا جیاوازەکانەوە لە ڕێگەی کۆکردنەوەیان لە چوارچێوەیەکدا کە دەرگای ئاڵوگۆڕ و پەیوەندیکردن و بنیاتنانی تواناکان دەکاتەوە.
لە ڕێگەی ئەم هاوکارییەوە کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق هەوڵیدا ڕۆحی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێو نەوەی نوێدا بەئاگابهێنێت و هانیان بدات بۆ پەرەپێدانی توانا ناوازەکانیان بەگوێرەی پێداویستییەکانی بازاڕی مۆدێرن. ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی قووڵی کۆمپانیاکەیە بۆ ئامادەکردنی نەوەیەکی ئومێدبەخش و سەرکردەی گەنجە ڕێگەی بەشداریکردنیان لە چالاکییە پراکتیکییەکان کە دیدێکی واقیعییان بۆ دابین دەکات سەبارەت بە ژینگەی کار و چۆنیەتی ئامادەبوون بۆ دەرفەتەکانی داهاتوو.
چالاکییەکە زنجیرەیەک بەرنامەی جیاوازی لەخۆگرتبوو، سەرەتا بە دانیشتنێکی هۆشیاری لەسەر تەندروستی، سەلامەتی و ژینگە (HSSE) دەستیپێکرد، دواتر پێشکەشکردنێکی گشتگیر لەسەرکۆمپانیای تۆیۆتا عێراق و ئامانجە ستراتیژییەکانی. هەروەها بەشداربووان ئەزموونی گەشتێکی دەوڵەمەندی ڕێنمایی کراویان بۆ رەخسا بۆ "گوندی ژاپۆنی"، کە بریتی بوو لە ناساندنی دامەزراوە سەرەکییەکانی کۆمپانیاکە، کایزن دۆجۆ، کۆگاکانی پارچەی یەدەگ و پێشانگاکان، بەمەش گەنجان دەرفەتێکی زێڕینیان بۆ ڕەخسا تاوەکو ئاشنایی کلتووری کۆمپانیاکە بن، لە بەهاکانی تێبگەن، و ڕاستەوخۆ کارلێک لەگەڵ ژینگەیەکی کارکردنی پیشەیی بکەن، و ئەزموونی ئەکادیمی و پیشەیی خۆیان بەیەکەوە ببەستنەوە.
تۆیۆتا عێراق لەڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی "Future Makers For Youth"، پابەندبوونی نەگۆڕی خۆی بۆ وەبەرهێنان لە وزەی گەنجانی عێراق دووپاتدەکاتەوە، چونکە ئەوان بزوێنەری سەرەکی گەشەپێدانی داهاتوون. کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق پاڵپشتیکردنی تواناکانی گەنجان وەک پایەیەکی ستراتیژی دەبینێت بۆ دەوڵەمەندکردنی بازاڕی عێراق بە بەهرەمەندە شایستەکان کە توانای داهێنان و نوێگەریان هەیە، بەشداریکردن لە پێشخستنی ئابووری نیشتمانی و هاوسەنگبوون لەگەڵ ڕەوتە جیهانییەکان لە بەردەوامیی و گەشەپێدانی بەردەوامدا.
هاوبەشی نێوان تۆیۆتا عێراق و رێکخراوی"Future Makers For Youth" نوێنەرایەتی هەنگاوێکی کردەیی دەکات کە دیدگای کۆمپانیاکە بەرجەستە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێکی متمانەپێکراو لە بنیاتنانی داهاتوودا و پابەندبوونی خۆی بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی بەرامبەر بە نەوەی داهاتوو دووپات دەکاتەوە. لە ڕێگەی ئەم هەوڵانەوە تۆیۆتا عێراق بەردەوامە لە بەهێزکردنی پێگەی خۆی وەک کۆمپانیایەکی پێشەنگ کە نەک تەنها بەرهەم و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات، بەڵکو بەشداری دەکات لە گەشەپێدانی مرۆیی و بەهێزکردنی کۆمەڵگا.