Toyota

تۆیۆتا عێراق بەردی بناغەی گەورەترین پرۆژەی وەبەرهێنان لە کەرتی ئۆتۆمبێل دادەنێت لە عێراق

24 ئەیلوول 2025
کۆمەڵگا

عێراق - بەغداد، 24ی ئەیلوولی 2025

 

ناوچەی ئەبوغرێب لە پایتەختی بەغداد شایەتی ڕووداوێکی گرنگ بوو لە 24ی ئەیلوولی 2025، کە تێیدا بەردی بناغەی پرۆژەی "وەبەرهێنانی کۆگا وخزمەتگوزاری و پیشەسازی تۆیۆتا عێراق" دانرا، ئەمەش بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیا و ژمارەیەک لە دامەزراوە فەرمییەکان. ئەم پرۆژەیە وەک گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە گەشەپێدانی ژێرخانی کەرتی ئۆتۆمبێل لە عێراق دێت، و هەنگاوێکی ستراتیژیە کە پێگەی عێراق وەک ناوەندێکی ناوچەیی پێشەنگ لە بوارەکانی پیشەسازی و خزمەتگوزاری لۆجستی بەهێز دەکات.

پرۆژەکە، کە لەسەر ڕووبەرێکی فراوان لە نزیک هێڵی شەمەندەفەر دروست دەکرێت، چەندین بینا لەخۆدەگرێت، وەک کۆگاکانی پارچە یەدەگ وناوەندەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل پێش ڕادەست کردن، سەرەڕای ناوچەی هەڵگرتن و بارکردنی ئۆتۆمبێل، و ناوەندی تاقیکردنەوە، لەگەڵ سەنتەری بەرهەمهێنانی ئیکسسوارات، لەگەڵ دامەزراوەی خزمەتگوزاری بۆ پشتگیریکردن لە کارە جیاوازەکان. تۆیۆتا عێراق بەکارهێنانی وزەی خۆر و سیستەمی ڕیسایکلکردنی ئاو بە بەشێکی سەرەکی لە کارکردنی پرۆژەکە دادەنێت، ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان بەرەو بەردەوامیی ژینگەیی.

ئەم پرۆژەیە سەدان هەلی کار بۆ کرێکارانی عێراق دابین دەکات، وەک ئەندازیاران، تەکنیککاران، کارگێڕان و ئەوانی تر، و لە هەمان کاتدا سیستمی کاری مۆدێرن بە شارەزایی ژاپۆنی لە کارگێڕی و کوالێتی دابین دەکات. شوێنی پرۆژەکە بە وریاییەوە هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی لە شوێنێکی ستراتیژیدا بێت کە تەواوکەری ژێرخانی ناوچەکە بێت، و یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی فشار لەسەر بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و بەندەرەکان، بەتایبەتی بەندەری ئوم قەسر.

تۆیۆتا عێراق پاڵپشتی حکوومەتی عێراق بەرز دەنرخێنێت، لەوانەش ڕۆڵی سەرۆک وەزیران، کۆمیسیۆنی نیشتمانی وەبەرهێنان، کۆمیسیۆنی وەبەرهێنانی بەغداد، وەزارەتی بیناسازی، نیشتەجێکردن، شارەوانی، و کارە گشتیەکان، هەروەها دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان کە ژینگەی گونجاویان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە دابین کرد.

ئەم پڕۆژەیە تەنها بۆ کاری پیشەسازی و لۆجستی نییە، بەڵکو پاڵپشتییەکە بۆ پڕۆژەکانی تری وەبەرهێنانی پیشەسازی کە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بۆ ئەم کەرتە لە عێراقدا دروست بکات. هەروەها پرۆژەکە یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی تێچوونی کۆگاکردن و گواستنەوە کە ئەمەش بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی کاڵاکان بۆ بەکارهێنەران.

هەروەها بەشێکی گرنگی دیکەی ئەم پڕۆژەیە لایەنی دیپلۆماسییەتی، بەو پێیەی ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی نوێیە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ژاپۆن، و تۆیۆتا عێراق هیوادارە ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی عێراق ببێتە شوێنێکی سەرنجڕاکێشتر بۆ وەبەرهێنان لە ناوچەکەدا.

تۆیۆتا عێراق لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە پەیمانی چەسپاوی خۆی دووپات دەکاتەو بۆ فراوانکردنی تۆڕەکەی لە وڵاتدا، و توانادارکردنی کادرە نیشتمانییەکان، و پشتگیریکردنی گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەکانەوە کە ژینگە دەپارێزێت و خزمەت بە کۆمەڵگا دەکات. دانانی بەردی بناغە ئەمڕۆ نەک تەنها دەستپێکی کۆمەڵگایەکی پیشەسازی گەشاوە نیشان دەدات، بەڵکو دەستپێکی قۆناغێکی نوێی داهێنان و گەشەسەندنە لە عێراقدا.

- کۆتایی  -

 

×