تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازوو ئاهەنگی وەرزێکی سەرنجڕاکێشییان لە یەکەم ڕالیی سعودیە گێڕا، دوای ئەوەی سێباستیان ئۆجیێ وهاوکارەکەی فنسانت لانديه پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا لە یارییەکان بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا GR يارس ڕالی 1 ژمارە 17، کە ئەمە نۆیەمیین نازناوی ئۆجیێ و ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانیشی بەدەستهێنا، هەروەها یەکەم نازناوی جیهانییە بۆ یانەکان.
بەم دەسکەوتە سەرنجڕاکێشە، تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازوو بەردەوامە لە پێشەنگایەتیکردنی پاڵەوانێتی جیهانی و شەشەم نازناوی خۆی لە ماوەی حەوت ساڵدا مسۆگەر کرد، هەروەها بۆ چوارەمین جارە لە ماوەی پێنج ساڵدا تیمەکە و کۆمپانیای تۆیۆتا سەرکەوتوو دەبن لە داگیرکردنی هەر سێ پاڵەوانێتییەکان، دوای بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی بەرهەمهێنەران لە ڕالیی ناوەڕاستی ئەورووپادا لە تشرینی یەکەمی ڕابردوو، بەمەش کۆی نازناوە جیهانیەکانی تۆیۆتا دەگاتە 10 نازناو.
بەم بۆنەیەوە، ئاکیۆ تۆیۆدا، سەرۆکی تیمی پێشبڕکێی تۆیۆتا گازوو وتی: "ئافەرین! بێگومان سەرکەوتنێکی سەرسوڕهێنەرە! ئەمەیە کە دێتە مێشکم کاتێک سەیری سێب دەکەم. بە دەستهێنانی نازناوی نۆیەمتان پیرۆز بێت، هەروەها ڤینسێنت یەکەمین نازناوی پیرۆز بێت! جۆها، یاری ماتی، و هەموو ئەندامانی تیمەکە، لەم وەرزەدا زۆر سوپاستان دەکەم بۆ هەوڵە بە نرخەکانتان لە هەمان کاتدا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانییەتی بەرهەمهێنەران. ئێستاش، لە وەرزی جەژنەکاندا هەمووان دەتوانن پشوویەکی شایستە وەربگرن بۆ بەدەستهێنانی دەسکەوتی زیاتر. کریسمەستان پیرۆزبێت!"
لەم وەرزەدا ڕالی عەرەبستانی سعودیە لە جەدە یەکێک بوو لە سەختترین دۆخەکانی پێشبڕکێی، کە ڕێگاکانی تێکەڵەیەک بوو لە خۆڵی بیابان و ڕێگا شاخاوییە بەردینەکان لەگەڵ پلەی گەرمییەکی بەرز کە شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکانیان دەگەیاند بە بەرزتریین خاڵ لە کێبڕکێ. لە سەرەتای پێشبڕکێکەوە ئۆجیێ و لاندێی سەرکەوتوو بوون لە کۆنتڕۆڵکردن و پاراستنی ئاستی کارایی خۆیان، بەمەش دوور کەوتنەوە لە لەدەستدانی کات کە کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ڕکابەرەکان هەبوو بەهۆی قورسی ڕێگاکان. لە ڕۆژی کۆتاییدا بە ستراتیژییە بەهێزەکەیان پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا، لەگەڵ چەند خاڵێکی گرنگ کە نازناوەکەیان یەکلاکردەوە لە دوای شەش سەرکەوتن و 10 پاڵێورابوون لە 11 پێشبڕکێدا.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیای تۆیۆتا بەشداری لە چەندین ڕووداوی وەرزشی ئۆتۆمبێل کردووە، لەوانە فۆرمۆلا وەن، پاڵەوانێتی جیهانی بەرگەگرتن (WEC) و پێشبڕکێی بەرگەگرتنی 24 کاتژمێری "نوربۆرگرینگ". بەشداریکردنی تۆیۆتا لەم چالاکییانەدا لە ڕێگەی تیم و لایەنە جیاوازەکانی ناو کۆمپانیاکە ئەنجامدرا تا مانگی نیسانی 2015، کاتێک تۆیۆتا کۆمپانیای گازۆ ڕەیسینگی دامەزراند، کە هەموو چالاکییەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێلی لە ژێر یەک ناودا چەسپاند. دروشمی تۆیۆتا کە "رێگاوبانەکان خەڵک بنیات دەنێن"، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی وەرزشی ئۆتۆمبێل وەک پایەیەکی بنەڕەتی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی هەمیشە باشتر. بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ساڵانێک کە لە ژێر بارودۆخی توندی پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێل بەدەستی هێناوە، تیمی GR ئامانجیەتی تەکنەلۆژیای پێشەنگ و چارەسەری نوێ پەرەپێبدات کە ئازادی و سەرکێشی و ئەزموونی شۆفێری بۆ هەمووان ببەخشێت.
- کۆتایی -